شارپرێس:
چەند سەرچاوەیەكی هەواڵ باس لەوە دەكەن، كە شاجوان ئۆكسانا فۆیفۆدینا لەپاشای پێشووی مالیزیا محەمەدی لێكجیابوونەتەوە.
سەرچاوەكان تەنیا دەنگۆكانیان بڵاوكردووەتەوەو هیچ زانیاریو بەڵگەیەكیان لەسەر جیابوونەوەی ئەو دوانە بڵاونەكردووەتەوە.
هاوكات هیچ سەرچاوەیەكی فەرمی مالیزیاش زانیارییان لەسەر دەنگۆی جیابوونەوەی شاجوانی پێشووی روسیاو پاشای پێشووی مالیزیا بڵاونەكردووەتەوە.
شاجوانو پاشا ماوەی پێشوو هاوسەرگیرییان كرد، كە هاوسەرگیرییەكەیان كاردانەوەی جۆراوجۆری دروست كرد.
هـ ـ ح