بۆیەکەمجار عێراق و لوبنان بانگهێشتى کۆنگرەى ئەستانە دەکرێن

عیراق

19/07/2019‌ 281 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بڕیارە سەرەتاى مانگى داهاتوو کۆنگرەى ئەستانە لەبارەى سوریاوە بەڕێوە بچێت و بۆ یەکەمجاریش عێراق و لوبنان بەشدارى ئەو کۆنگرەیە دەکرێن.

 

وەزارەتى دەرەوەى کازاخستان رایگەیاندوە لە کۆنگرەى ١٣یەمینى دانوستانەکانى ئەستانە لەبارەى دۆخى سوریاوە هەریەکە لە عێراق و لوبنان وەک چاودێرى نێودەوڵەتى بانگهێشتکراون.

 

بڕیارە لەو کۆنگرەیەدا دواین گۆڕانکارییەکانى سوریا و شەڕو ناکۆکییەکانى ئەو وڵاتە تاوتوێ بکرێت و قسە لەسەر دۆزینەوەى رێگەچارەیەک بۆ ئاڵۆزییەکانى ئەو وڵاتە بدۆزرێتەوە.

 

هەرچەندە کۆنگرەى ئەستانە ١٣ کۆبوونەوەى کردوەو چەندین پێشنیارو چارەسەرى داڕشتووە بۆ دۆخى سوریا، بەڵام لایەنە ناکۆکەکان تائێستا نەگەیشتووەنەتە کۆدەنگیەک لەسەر ئەو پێشنیارانە.

 

لەکۆنگرەیەکەدا هەریەکە لە روسیاو تورکیاو ئێران و نوێنەرى سوریاو ئۆپۆزسیۆن و هەروەها نوێنەرى نەتەوەیەکگرتووەکان بەشدار بوون، بەڵام بڕیارە لەکۆنگرەى ئەمجارەدا کە یەکى مانگى داهاتوو ئەنجام دەدرێن عێراق و لوبنانیش بەشدارى بکەن.

س.هـ