شارپرێس:
ئه‌و گه‌شتیاره كوردانه‌ی كه له شاری ترابزۆنی توركیا به‌هۆی ئاڵای كوردستانه‌وه دەستگیر کرابوون ئازاد كران.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتى ناوخۆ بە شارپرێسى راگەیاند، ئەمڕۆ بەهەوڵى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و وەزارەتى ناوخۆ‌و فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە توانرا ئەو نۆ گەشتیارەى شاری ترابزۆنی توركیا دەستیگرا بوون ئازاد بکرێن.
سەرچاوەکە ئاماژەى بەوەشکرد، لەئێستادا ئەو گەشتیارانە لەرێگادان بەرەو هەرێمى کوردستان دەگەڕێنەوە.
ئێوارەى دوێنێ له شاری ترابزۆنی توركیا،به‌هۆی بەرزکردنەوەى ئاڵاى کوردستان لەکاتى وێنەگرتنیان گروپێکى گەشتیارى هەرێمى کوردستان کە سەرجەمیان خەڵکى شارى دهۆکن لەلایەن ژمارەیەک کەسەوە پەلامار دراون و دواتریش پۆلیسى شارەکە ئەو گەشتیارە کوردانەى دەستگیر کرد.
ئەمڕۆ هەینیش حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی له رووداوه‌كه رایگه‌یاند کە سه‌رۆكی حكومه‌ت لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپاردووه بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات ئه‌و گه‌شتیارانه ئازاد بکرێن.
س.هـ