كۆمپانیای Xiаomi مۆبایلێك دروست دەكات نرخەكەی 7000 دۆلارە

جیهان

20/07/2019‌ 422 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای Xiаomi چینی مۆبایلێكی دروست كرد، كە نموونەی مۆبایلەكانی Redmi نرخەكەی دەگاتە 7000 دۆلاری ئەمریكی.

مۆبایلەكە ناوی Redmi K20 Pro Signаture Editiоn ، كە رووەكەی بەئاڵتوون رووپۆشكراوەو پیتی К لەسەر نووسراوە، كە ئەوە بەئەڵماس نەخشێنراوە.

مۆبایلەكە شاشەیەكی لەجۆری AMOLЕD هەیەو قەبارەكەی 6.39 بۆسەو دیقەكەی (2340/1080) پێكسڵەو پرۆسێسەرەكەی Snаpdragon 855، بەتەكنەلۆژی (7 نانومتر)، رامەكەی 6/8 گێگابایتەو قەبارەی میمۆری ناوەكیشی 128/256 گێگابایتە.

كامێرای سەرەكی مۆبایلەكە سێ‌ عەدەسەی هەیەو تواناكەی (48+13+8) میگاپێكسڵەو كامێرای پێشەوەشی 20 میگاپێكسڵەو توانای باترییەكەشی 4000 میلی ئەمپێرە.

هـ ـ ح