نوێترین ڤیدیۆی چالاكی گەریلاكانی پەكەكە دژی سوپای توركیا

کوردستان

20/07/2019‌ 9763 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاكی گەریلاكانی لە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ بڵاوكردەوە، كە دژی سوپای توركیا ئەنجامدراوە و تێدا سێ سەرباز كوژرابوون.

گەریلا تیڤی ئەمڕۆ شەممە ڤیدیۆی ئەو چالاكییەی بڵاوكردەوە، كە لە ٧ی ئەم مانگە لەناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ لەلایەن گەریلاكانەوە دژی بارهەڵگرێكی سوپای تورك ئەنجامدرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەسەر ئەو چالاكی ڕاگەیەندراوێكی بەو شێوەیە بڵاوكردەوەو رایگەیاند، هێزەكانمان ٧ی ئەم مانگە كاتژمێر ١٤:١٠، دژی بارهەڵگرێكی سوپای داگیركەری توركیا لە نێوان گردی شەهید عەلیشێر و شەهید دەرمان سەربە ناوچەی گەڤەری جۆلەمیرگ-دا چالاكییەكیان ئەنجامدا و بارهەڵگرەكە تێكشكێندرا و سێ سەرباز كە تێدابوون كوژران.