پەرلەمانی عێراق لەسەر بودجەی هەرێم بانگهێشتی وەزیری دارایی دەكات

عیراق

27/07/2019‌ 550 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: میدیاكان
وەرگێڕان‌و ئامادەكردن: لوقمان حاجی قادر

ئەلمەعلومە بڵاویكردەوە
فازڵ فەتلاوی پەرلەمانتاری فراكسیۆن فەتح ڕایگەیاند،  وەزیری دارایی و نەوتی حكومەت عێراق ڕۆژی 3 شەممەی داهاتوو لە دانیشتنێكی پەرلەمانیدا میوانداری دەكرێن بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر خەرجكردنی بەركەوتی هەرێمی كوردستان لە بودجە ساڵی 2019 و ملنەدانی هەرێم بۆ ڕادەستكردنی هەناردەكردنی نەوتەكەی لە ڕێگەی كۆمپانیایی سۆمۆوە.

فەتلاوی راشیگەیاند، وا بریار بوو دوو وەزیرەكە 3 شەممەی ڕابردوو ئامادەبان، بەلام سەرۆكایەتی پەرلەمان دانیشتنەكە بۆ 5 شەممە هەڵگرت و ئەمەش بووە هۆی ئامادە نەبوونی دوو وەزیرەكە.

هەروەها رایگەیاند، دوو وەزیرەكە ڕۆژی 3 شەممە ئامادە دەبن، ئەنجومەن نوێنەرانی عێراقیش لەو دانیشتنەدا بڕیاری یەكلایكەرەوە دەدات سەبارەت بە بابەتی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان و ئەو گرێكوێرانەی ساڵانە لەگەڵ پەسەند كردنی بودجەدا بۆ عێراق دورست دەبن.

شەڕقلئەوسەت  بڵاویكردەوە
مایك پۆمپیۆی وەزیری بەرگری ئەمریكا ، لەوەڵامی ئاژانسی بلۆمبیرگدا وتی: ئەگەر پێویست بێت، ئامادە بچێتە تاران و لەسەر ڕووتەختی تەلەفزیۆنی ئێرانی دەركەوێت، تا چانسی ئەوەی هەبێت قسە بۆ گەلی ئێرانی بكات.  

پۆمپیۆ وتیشی: محەمەد جەواد زەریفی هاوتا ئێرانییەكەی دێتە نیویۆرك و لە جوانترین شاری ئەمریكادا لە گەران و سوڕاندایە، قسە بۆ میدیاكانی ئەمریكا دەكات و دەتوانێت بانگەشە بۆ ئێران بكات، منیش دەمەویت ئەو چانسەم هەبێت و بچمە ئێران، بەڵام نەك بۆ بانگەشە و ڕیكلام، بەڵكو بۆ وتی ڕاستییەكان بە گەلی ئێرانی بەوە فەرمانڕەواكانیان چیان كردووە، كە ئێستا ئازاری گەلی ئێران دەدەن.

پۆمپیۆ هەروەها وتی كۆشش و هەوڵی پیادەكردنی فشاری تەواو دەدەین بۆ  باوەڕپیهێنانی فەرمانڕەوایانی ئێران كە ئەگەر ئاسایی ڕەفتار بكەن دەكرێت گەلەكەیان یانیك ئاسایی هەبێت، ووتیش زەریفی خاوەن دەسەڵاتی پێویست نییە و جڵەوەكە بە دەست خامەنەئی موڕشیدی باڵاوەیە.

وێستگەی دووەمی بوشەهر
عەلی ئەكبەر ساڵحی سەرۆكی ڕێكخراوی ووزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند كە ئێران وێستگەی دووەمی ئەتۆمی لە مانگی ئابی داهاتوو لە بۆشەهر دەكاتەوه. ووتیشی بە گوێرەی پلانێكی شەش ساڵە، سەرەتای كارەكە دەستپێكراوە و ئەوساش وێستگەكەش ئامادەی كارپێكردن دەبێت، ئینجا یدوا 8 ساڵی دیكەش وێستگەی سێیەمی بوشەهر دەكەوێتەكار.

ئازادی كەشتیڕانی لە گەرووی هورمز
هەر سەبارەت بە تەنگژەی ئێران ، جیب كۆفۆدی وەزیری دەرەوەی دانیماڕك ڕایگەیاند كە پێشوازی لە پێشنیارەكەی حكومەت بەریتانیا دەكات بە پێكهێنان هێزێكی دەریایی بە سەركردایەتی ئەوروپییەكان بۆ دەستەبەركردن ئازادی كەشتیڕانی لە گەرووی هورموز، پرسی بەشداریكردنی لەو هێزەدا تاوتوێ دەكات، وتیشی بەو پێیەی ووڵاتەكەی دەوڵەتێكی دەریاییە" ئازادی كەشتیڕانی بەلاوە گرنگە، ئاماەی بەوەشدا كە بڕیاری كۆنایی لەم بارەوە پەیوەستە بە پەرلەمان دانیماڕكەوە .

لە ڕاپرسییەكاندا بادین پێش تڕەمپ دەكەوێت 
جۆ بایدنی جێگری سەرۆكی ئەمریكای پیشوو لە ڕاپرسییەكاندا لە پیشەوەی پاڵێوراوە دیموكراتەكان حزبەكەیەتی بۆ هەڵبژاردنەكانی ساڵ 2020 .

بە گوێرەی ڕاپرسی تۆڕی "فۆكس نیوز"  كە ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانیا ڕۆژی هەینی باسی كردووە، بایدن لە پێشەوەی دۆناڵد تڕەمپی سەرۆك وویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاشەوەیە، بە گوێرەی ڕاپرسییەكە بایدن ڕێژەی 33%ی دەنگی دیموكراتەكان بەدەست دێنێت، سیناتۆر "بیرنی ساندرز" ی نزیكترین ڕكابەریشی  15% ی دەنگەكانی حزبەكە "دیموكراتەكان" بەدەست دێنێت" 12% بۆ سیناتۆر ئەلیزابس واڕن و 105 بۆ سیناتۆر كامالا هاریس.

دوا ڕاپرسییەكانیش ئەوەیان ئاشكرا كردووە كە جۆ بایدن بە ڕێژەی 49% ی دەنگەكان بەرامبەر 39% پێش تڕەمپی سەرۆكی ئەمریكا كەوتۆتەوە.

ڕاپرسییەكە 1400 دەنگدەری ڕاستەقینە بەشدراییان تێدا كردووە و لە 21 بۆ 23 یۆلیۆ ئەنجامدراوە.

ئەحوال توركیا بڵاویكردەوە
سەرباری ناڕەزایی ئەمریكییەكان، توركیا لەسەر تەواوكردنی مامەڵەی موشەكی ئێس 400 ی ڕووسی بەردەوامە، تامر زنجیر كە بەرپرسێكی سوپای توركیایە وتی دوای گەیشتنی بەشی یەكەمی ئەو سیستەمە موشەكییە، ئامادەسازی دەكرێت كە دووەم بەشی سیستەمەكە بگاتە توركیا، پێشبینی ئەوەشی كردووە كە بەم زووانە بەشی دووەمی سیستەمەكە بگاتە توركیا. 

سیستەمەكە بارگری زیاتری خستەناو پەیوەندییەكان واشنتۆن و توركیاوە، هەرچەندە پێشتر تڕمپ لەێر فشاری كۆنگریسمانە كۆماری و دیموكراتییەكاندا" هەڕەشە سەپاندن سزاكانی بەسەر ئەنقەرەدا كردبووە، بەڵام هێشتا بە تەواوی ئەوە یەكلایی نەبۆتەوە كە واشنتۆن ئەو هەڕەشەیە جێبەجێ دەكات یاخود نا.

"ماڕك ئەسبر" ی وەزیری بەرگری ئەمریكاش ووتی نیگەرانن لەوەی دەبینن‌‌ توركیا لە هاوپەیمانی ناتۆ دوور دەكەوێتەوە و دووبارەش هۆشداری دایەوە توركیا سەبارت بە تەواوكردنی مامەڵەی موشەك ئێس 400 ی ڕووسی.

بەرپرسانی ئەمریكاش دەڵین هێشتا توركیا لە دانوستان كڕینی موشەكی بەرگری  پاتریۆتی ئەمریكی دوور نەكەوتۆتەوە و بەردەوامە، لە سەرێكی دیكەشەوە فەڕەنسا ڕایگەیاند كە سیستەمی موشەكی "سامب تی 1" لەسەر سنورەكانی باشووری توركیا جێگیر دەكات.

سی ئێن ئێن عەرەبی بڵاوكردەوە
سیگی لاڤرۆی وەزیر دەرەوەی ڕوسیا ڕۆژی هەینی ڕابردوو ڕایگەیاند كە بارودۆخی ناوچەی كەنداو گەیشتۆتە قۆناغێكی مەترسیدار و ئەگەری پێكدادانی سەربازی لێ دەكرێت، ئەمەش بە هۆی هەڵكشانی بارگرژییەكانی نێوان تاران لە لایەك یو واشنتۆن و دەوڵەتان ڕۆژئاوایی و هەرێمییەوه لە لایەكی دیكەوە‌.

لاڤرۆڤ ئەو قسانە لە بەڕازیل لە كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی كۆمەڵەی "بریكس" دا كرد و ووتی هەنگاوەكانی د  بە ئێران بوونە هۆی هەڵكشانی بارگرییەكانی كەنداو و لەوانەیە پێكدادانی فراوانی لێبكەوێتەوە و ناشكرێت ڕێگە بە سیناریۆییەكی لەم جۆرە بدرێت.

بە گوێرەی ئاژانسی  "سپۆتنیك"ی فەرمی ڕووسی، ناوبراو ووتی ڕوسیا پشتیوانی لە ئاساییكردنەوەیەكی خێرای دۆخەكە دەكات لە ناوچەكە و ووتیشی كە چەمكی هاریكاری و ئەمنی بە كۆمەڵیان پیشنیار كردووه.

بە گوێرەی كەناڵی ئاسمانی " ڕوسیا ئەلیوم" لاڤرۆڤ داوای خۆڕاگری لە ئێرانییەكان كرد و داواشی كرد پابەنی ڕێككەوتننامە ئەتۆمییەكەبن. ووتیشی بێ هودەیە یەكلایەنە داوا لە ئێران بكرێت وابەستەی پابەندییەكانی بێت و كۆششیش دەكەین هاوبەشە ئەوروپییەكانمان لە ئەركەكانی خۆیان حاڵیبن و وابەستەی بەڵێنەكانیانبن.