ترامپ بەم نزیكانە وەڵامی "بێ مێشكی" ماكرۆن دەداتەوە

جیهان

27/07/2019‌ 2079 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمەریكا بەڵێنیدا، كە بەم زووانە وەڵامی "بێ مێشكی" ئیمانوێل ماكرۆنی هاوتا فەرەنسییەكەی بداتەوە، كە باجی بەسەر كۆمپانیا تەكنەلۆژییە زەبەلاحەكانی ئەمەریكادا سەپاندووە .

ترامپ لە تویتێكدا نووسیویەتی: فەرەنسا باجی بەسەر كۆمپانیا تەكەنۆژییە گەورەكانماندا سەپاندووە، ئەگەر لایەنێك بتوانێت باج بەسەر ئەو كۆمپانیایانەدا بسەپینێت ئەوە وڵاتی دایكە كە ئەویش وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكایە.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فەرەنسی ترامپ ئەوەشی نووسیوە: بەم زووانە وەڵامی بێمێشكی ماكرۆن دەدەینەوە . بەردەوام وتوومە مەی ئەمەریكی لە مەی فەرەنسی باشترە.

لای خۆیشییەوە لاری كۆدلۆ، راوێژكاری ئابووری ترامپ دەڵێت: هیچ دڵخۆش نین بەسەپاندنی باج بەسەر ژمارەیەك كەرتی وڵاتەكەمان ، ئەو هەنگاوەی فەرەنسا هەڵەیەكی گەورەیە.

لەمانگی حوزەیرانیش ترامپ ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، كە ئەگەری هەیە لەپێناو راستكردنەوەی كێبركێی بازرگانی رسوومی گومرگی زیاتر بەسەر خواردنەوە كحوولییەكانی فەرەنسادا بسەپێنن 

لەچاوپێكەوتنێك لەگەڵ كەناڵی "سی ئێن ئێن" وتی: فەرەنسا رسوومێكی زۆری بەسەر خواردنەوە كحوولییەكانی ئەمەریكادا سەپاندووە ، لەكاتێكدا رسوومی ئێمە بۆسەر مەی فەرەنسی زۆر كەمە.

هەفتەی رابردووش برۆنۆ لۆمێر ، وەزیری دارایی فەرەنسا وتی: وڵاتەكەی دەستبەرداری سەپاندنی باج بەسەر كۆمپانیا زەبەلاحەكانی بواری تەكنەلۆژیا نابێت .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی