ئارسیناڵ ماڵكۆمی دەوێت

وەرزش

28/07/2019‌ 365 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی یاریزانی بەرازیلی‌و یانەی بەرشەلۆنە ماڵكۆمی دەوێت، كە دەیەوێت لەم هاوینە ئەو یاریزانە بكرێت.

بەپێی رۆژنامەی میرۆری بەریتانی، یانەی ئارسیناڵ ماوەیەكە هاتووەتە سەر هێڵ بۆ كڕینی ماڵكۆم لەیانەی بەرشەلۆنە، كە یەك وەرزە لەو یانە كەتەلۆنییە یاری دەكات.

هەر بەپێی رۆژنامەكە، یانەی ئارسیناڵ لەسەر داوای ئۆنای ئێمری دەیەوێت ماڵكۆم بكرێت، بۆ ئەوەی بۆ هێڵی هێرشبەری سوود لەو یاریزانە بەرازیلییە وەربگرێت.

رۆژنامەكە ئاشكراشیكردووە، كە یانەی ئارسیناڵ بۆ ئەو مەبەستە گرێبەستێكی 40 ملیۆن یۆرۆیی ئامادەكردووە، بۆ ئەوەی یانە كەتەلۆنییەكە رازی بكات بە دەستبەرداربوون لەو یاریزانەی.

هـ ـ ح