چەند هۆكارێك هەیە هاوكاریت دەكات لەمنداڵبوون

تەندروستی

29/07/2019‌ 1856 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەباوترین هۆكارەكان، كە وا دەكات منداڵ دروست نەبێت جەستەییە، دەكرێت هاوسەرەكەت كێشەی هەبێت و پێوست بكات نەشتەرگەری بۆ بكرێت، یاخود دەرمان بخوات.

هەرچۆنێك بێت كێشە لەشێوازی ژیان وەك كێش، تەندروستی و فشاری دەروونی دەكرێت هۆكار بن و ڕۆڵێكی گەورەیان هەیە لەسەر منداڵ بوون.

لێرەدا دەرمانە زیانبەخشەكان دێنە پێشەوەو زۆرێك لەهاوسەرەكان پەنا دەبەنە بەر چەندین دەرمانی جیاواز و ڕاهێنانی دەروونی‌و جەستەیی، بۆ ڕیكخستنی تواناكانیان بۆ منداڵ بوون. 

لەیەكێك لەتوێژینەوەكان، كە ٤٢٤ هاوسەر پێكهاتبوون دەركەوت لە هەشت بەش ، سێ بەشیان دەرمانی جیاوازی و ڕاهێنانیان بۆ منداڵبوون بەكارهێناوە.

هەندێك لەو دەرمانانە بۆ كەمردنەوەی فشاری دەروونی و ڕاهێنان كردن وەك هەناسەدانی قووڵ و ئارامبوونەوە، كە ئەمانە دەبێتە یارمەتیدەر بۆ هاوسەرەكان لەخستنەوەی منداڵدا.

هەروەها هەندێك هۆكار دەكرێت یارمەتی دەربن لەم حاڵەتەدا بەتایبەت ئەو خواردنانەی ڤیتامین C تێدایە، هەوڵبدە ڤیتامین B بخۆیت، زۆریش گرنگە پێش خواردنی هەر دەرمانێك پرس ڕا بكیەیت.

هەروەها هەوڵبدە شێوازی ژیان بەتەواوەتی بگۆریت بۆ نموونە، كێش با تەندروستی بمێنێتەوە، لە جگەرە كێشان بوەستە، كە جگەرەكێشان مەترسی نەزۆكی بۆ ٪٦٠ بەرزدەكاتەوە.

هاوكات لە خواردنەوە كهولییەكان دووەركەوەرەوە، كە خواردنەوەی ، نەزۆكی بۆ ٪٦٠ بەرزبكاتەوە‌و  لە خواردنەوە كافاینەكان و مادە هۆشبەرەكان دووركەوەرەوە

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل