ئەپڵ لەساڵی ٢٠٢٠ سێ جۆر مۆبایل دەخاتە بازارەكان كە بەسیستەمی 5G كاردەكەن

جیهان

31/07/2019‌ 380 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
كۆمپانیاكانی پەیوەندی خۆیان بۆ وەشاندنی تۆڕەكانی نەوەی پێنجەم ئامادە دەكەن‌و لەو چوارچێوەیەش كۆمپانیای ئەپڵ چەند بەرهەمێكی نوێ‌ دەخاتە بازاڕەكانی جیهان.

راپۆرتەكان باس لەوە دەكەن، كە كۆمپانیای "ئەپڵ" خۆی ئامادە دەكات بۆ ئەوەی لەساڵی ٢٠٢٠ سێ جۆر مۆبایل بخاتە بازارەوە، كە بە سیستەمی 5G كاردەكەن .

مینگ شی ، شیكەرەوەی تەكنیكی دەڵێت: ساڵی داهاتوو هەموو مۆبایلەكانی ئەپڵ، كە دەردەچن سیستەمی 5Gیان لەسەر دەبێت .

ئەوە لەكاتێكدایە، كە چەند رۆژێك پێش ئێستا ئەپڵ یەكەی بەرهەمهێنانی چیپەكانی پەیوەندی "مۆدۆم"ی تایبەت بەمۆبایلی زیرەكەی لە كۆمپانیای "ئینتڵ" كڕییەوە ، كە بەهای گرێبەستەكە گەیشتە ملیارێك دۆلار .

لەو بارەوەشەوە پێگەی "ماك رۆمەر" بڵاویكردەوە، تا ساڵی ٢٠٢١ ئەپڵ دەستبەرداری مۆدم "كوالكۆم" نابێت .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی