شارپرێس:
له‌هه‌رێمی كوردستان دیارده‌یه‌كی مه‌ترسیدار ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ له په‌ره‌سه‌ندندایه، ئه‌ویش كوشتنی سه‌گه به پاساوی جۆراوجۆر، دیارده‌كه به‌شێوه‌یه‌كه كه وێنه‌ی "كۆمه‌ڵكوژیی سه‌گه‌كان"ی وه‌رگرتووه.
سوتاندن، خنكاندن و كوشتنی سه‌گ به فیشه‌ك دیارده‌یه‌كی مه‌ترسیداره كه ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ له‌هه‌رێمی كوردستان ڕووی له به‌رفراوانیكردووه، ڕۆژ نییه به‌پاساوی جیاواز چه‌ندین سه‌گ نه‌كوژرێت، كه‌سانێك پاساوی كاره‌كه‌یان به‌وه ده‌ده‌نه‌وه كه سه‌گه‌كان نه‌خۆشبوون، هه‌ندێكیشیان ده‌ڵێن، ئه‌و سه‌گانه هاربوون بۆیه كوشتوویانن، به‌ڵام ڕێكخراوه‌كانی ته‌ندروستی و ئاژه‌ڵپارێزان ئه‌وه به‌پاساوێكی نادروست ده‌زانن و پێیان وایه، ده‌بێت ئه‌و سه‌گانه له‌شوێنی تایبه‌ت به خۆیان چاره‌سه‌ر بكرێن.
مه‌ترسی ئه‌م دیارده‌یه به‌شێوه‌یه‌كه لایه‌نه حكومی و ئیدارییه‌كان بابه‌ته‌كه‌یان به‌یاسایی كردووه و خۆیان له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌كانیانه‌وه هه‌ڵده‌ستن به كوشتنی سه‌گ، بۆ نمونه له شارۆچكەی كەلار حكومه‌ت له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكدا 21 سەگی كوشتووه.
شتێكی ده‌گمه‌نه حكومه‌ت خۆی هاوكاربێت بۆ په‌ره‌پێدان به دیاریده‌یه‌كی مه‌ترسیدار كه له‌هه‌ندێك وڵات حكومه‌ت خۆی سزای توندی بۆ داناوه، بۆ نمونه له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سزای كوشتنی سه‌گ تا سێ ساڵ زیندانیكردن تۆماركراوه و له ویلایه‌تی میریلاندی ئه‌مریكا به‌هۆی خنكاندنی سه‌گێك، دادگا بڕیاریدا خاوه‌نی سه‌گه‌كه سێ ساڵ زیندانیی بكات، به‌ڵام له‌هه‌رێمی كوردستان حكومه‌ت هاوكاریی پێشكه‌شی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه سه‌گ ده‌كوژن و به‌رپرسانی حكومی ده‌ڵێن، "بۆ لەناوبردنی سەگ ته‌نیا ڕێگه‌ی كوشتن به‌كاردێت، حەب و دەرمانی دیكە بەهەموو شێوەیەك قەدەغەیە".
مامۆستایه‌كی ئاینی ده‌ڵێت "خوای گه‌وره ئاژه‌ڵی بۆیه خوڵقاندووه بۆئه‌وه‌ی ژینگه‌ی پێ جوان بكات، بۆیه كوشتن‌یان دروست و ڕێگه‌پێدراو نییه".
مامۆستا عه‌تا محه‌مه‌د پێنجوێنی، سه‌رپه‌رشتیاری لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به شارپرێس-ی ڕاگه‌یاند، "خوای گه‌وره ئاژه‌ڵی خوڵقاندووه بۆئه‌وه‌ی سه‌رزه‌وی پێ بنه‌خشێنێت، سه‌گیش زۆرجار بۆ سود گه‌یاندن به‌كارهاتووه بۆ نمونه له لادێكاندا كه‌سێك كه ئاژه‌ڵداره پاسه‌وانیكردنی ئاژه‌ڵه‌كانی به سه‌گه‌كه سپاردووه، بۆیه كوشتنی سه‌گ ڕێگه پێدراو نییه ته‌نیا له‌و كاته‌دا نه‌بێت كه سه‌گه‌كه مه‌ترسی بۆسه‌ر ژیانی مرۆڤ دروستبكات و توشی نه‌خۆشی هاری بوبێت و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌سته‌م بێت".
مامۆستا عه‌تا نیگه‌رانی خۆی نیشاندا له‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستان حاڵه‌تی كوشتنی سه‌گ به‌شێوه‌ی نه‌شیاو ده‌بیندرێت و وتی "به‌داخه‌وه له‌هه‌رێمی كوردستان بینیومانه سه‌گ پۆل پۆل كوژراون، یان به‌دوای ئۆتۆمبێلدا ڕاكێشراون، ئه‌مه له‌گه‌ڵ سروشتی وڵاتی ئێمه و له‌گه‌ڵ ئاینی پیرۆزی ئیسلامیشدا نه گونجاو و ناپه‌سه‌نده".
ڕێكخراوه ئاژه‌ڵپارێزه‌كان له‌ڕابردوودا پێشنیازی ئه‌وه‌یان بۆ حكومه‌ت كردبوو، كه شوێنێكی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و سه‌گانه بكرێته‌وه، كه دووچاری نه‌خۆشی بوونه‌ته‌وه، بۆئه‌وه‌ی له‌بری كوشتن، له‌وێدا چاره‌سه‌ر بكرێن، سه‌رپه‌رشتیاری لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی هه‌رێمی كوردستان-یش پێیوایه "ئه‌گه‌ر ده‌رمان و چاره‌سه‌ر وابكات سه‌گێك له‌نه‌خۆشی هاری چاكبكاته‌وه، ئه‌وا كارێكی باش و ڕێگه‌پێدراوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌توانرا هیچ چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ سه‌گێك به‌كاربهێندرێت و سه‌گه‌كه له زیانگه‌یاندن به ده‌وروبه‌ری خۆی به‌رده‌وام بوو، ئه‌وا ده‌كرێت به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو له‌ناوببرێت نه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه".
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی شارپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، هه‌ڵمه‌تی له‌ناوبردنی سه‌گ له سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌شێوه‌یه‌كه كه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ناوچه‌كه‌وه ئاسانكاریی كراوه بۆ كوشتنی سه‌گ، سه‌رجه‌م پێداویستییه ماددی و مه‌عنه‌وییه‌كانیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ته‌رخانكراوه.
قائیمقامیه‌تی كه‌لار ده‌ڵێت له‌ناوبردنی "سه‌گی بێلانه" هه‌ڵمه‌تێكه و ئه‌وان بۆ ماوه‌ی 15 ڕۆژ ڕایانگه‌یاندووه، كه وه‌ك ئه‌وان ئاماژه‌ی پێده‌ده‌ن، له‌و ماوه‌یه‌دا نزیكه‌ی 100 سه‌گ له‌ناوبراون كه بێچوویان هه‌بووه.
له‌ڕابردوودا له هه‌رێمی كوردستان له‌ناوبردنی سه‌گ گه‌یشتبووه ئاستێك كه له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بڕیار بۆ له‌نێوبردنیان ده‌رچوبوو، چونكه كاتێك له‌كانگی ئابی ساڵی 2012 كاتێك دوو منداڵ بەهۆی پەلاماردانی سەگەوە گیانیان له‌ده‌ستدا، عیماد ئه‌حمه‌د كه ئه‌وكاته جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم بوو، سه‌ردانی خێزانی دوو منداڵه‌كه‌ی كرد‌و له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو، "هەر لەم سەردانەدا جێگری سەرۆكی حكومەت ئاماژەی بەوەدا كە لایەنە پەیوەندیدارەكان راسپێدراون دیاردەی بوونی سەگی بەرەڵا لەناو كۆلان و ماڵەكان كۆتایی پێبهێنن بۆ ئەوەی رێگە لەرووداوی لەم شێوەیە بگیرێت".
دیاره له‌وكاته‌دا حكومه‌تی هه‌رێم له‌نێوان كوشتنی سه‌گه‌كان و چاره‌سه‌ركردنیان به‌ده‌رمان و ده‌رزی پێویست، ڕێگه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژارد و ساڵانه‌ش ژماره‌یه‌كی به‌رچاو سه‌گ له‌هه‌رێمی كوردستان له‌ناوده‌برێت.
له وڵاتان له‌سه‌ر ئاستی حكومی سه‌گ ده‌پارێزرێت، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان حكومه‌ت خۆی لیژنه‌ی دروستكردووه بۆ كوشتنی سه‌گ، هانا قه‌فتان، له‌ڕێكخراوی (KOPCA) كه تایبه‌ته به پاراستنی مافی ئاژه‌ڵان له‌هه‌رێمی كوردستان بۆ شارپرێس باسی له‌وه‌كرد، پلانی حكومه‌ت ته‌نیا بریتییه له كوشتنی سه‌گ، ئه‌وه‌ش وایكردووه ڕۆژ له دوای ڕۆژ ژماره‌ی سه‌گ له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه بچێت.
باسی له‌وه‌شكرد، كاتێك سه‌گێكی بێ لانه له‌ناوچه‌یه‌ك ده‌بێت، سروشتی ناوچه‌كه بۆ خۆی خۆشده‌كات و له‌وێدا زاوزێ ده‌كات، به‌ڵام كوشتن‌یان له‌لایه‌ن حكومه‌ت و خه‌ڵكه‌وه شێوازێكی نا مرۆڤانه‌یه.
هانا قه‌فتان ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌ده‌كات كه ڕێكخراوه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی (PACO) سێ پێشنیازیان پێشكه‌شی قائیمقامیه‌ت و شاره‌وانی سلێمانی كردووه، بۆئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی پێشنیازه‌كانه‌وه كێشه‌ی سه‌گی بێلانه چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت، تا ئێستا حكومه‌ت بایه‌خی به‌و بابه‌ته نه‌داوه، ئه‌و ده‌شڵێت، ته‌مه‌نی دیارده‌ی كوشتنی سه‌گ له هه‌رێمی كوردستان 50 ساڵه و تا ئێستاش نه‌توانراوه چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و كێشه‌یه بدۆزرێته‌وه.
هانا به‌گرنگی ده‌زانێت كاتێك سه‌گێك دووچاری نه‌خۆشییه‌ك ده‌بێت بۆ نمونه‌ی نه‌خۆشی هاری و ده‌رده‌كه‌وێت هیچ چاره‌سه‌رێكی نییه، پێویسته به‌شێوه‌یه‌كی مرۆڤانه ئه‌و سه‌گه به‌بێ ئازارپێگه‌یاندن له‌ناوببرێت.
به‌شێك له‌منداڵانی ئێمه له‌ته‌مه‌نێكی كه‌مدا فێرده‌كرێن ڕقیان له سه‌گ بێت و دواتریش ئه‌و منداڵه كه گه‌وره ده‌بێت ڕه‌نگه بیر له كوشتنی سه‌گ ده‌كاته‌وه، هانا قه‌فتان به‌پێویستی ده‌زانێت منداڵان فێری خۆشه‌ویستی ئاژه‌ڵ به‌گشتی و سه‌گ و پشیله به‌تایبه‌ت بكرێت و له‌ڕووی ده‌رونییه‌وه ئه‌و منداڵه بۆ خۆشویستنی ئاژه‌ڵ ڕابهێندرێت.
هانا به‌هه‌ندوه‌رگرتنی كێشه‌ی ئاژه‌ڵه بێلانه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی ده‌وڵه‌ته‌وه، به‌كاری له‌پێشینه‌ی حكومه‌تی ده‌زانێت، چونكه ئه‌و ده‌ڵێت، ئێستا ڕێكخراوی زۆر چالاك له‌و بواره‌دا هه‌ن، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه له‌سه‌ر شانی حكومه‌ته كه بیر له‌چاره‌سه‌ركردن بكاته‌وه له‌به‌ر ڕۆشنایی پێشنیازه‌كانی ڕێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به‌ئاژه‌ڵان و زه‌ویی تایبه‌ت بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی ئاژه‌ڵانی بێلانه ته‌رخانبكه‌ن.
عەزیز محەمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی باوەنور، كه له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ژماره‌یه‌ك سه‌گ له‌و سنوره له‌ناوبراون ده‌ڵێت "ئێمە لیژنەیەکمان هەیە لیژنەی قەڵاچۆکردنی ئەو سەگانەی نەخۆشن، لیژنەکە پێکهاتوە لە نوێنەری ڤێتەرنەری و شارەوانی، لەگەڵ ئەو کەسەی کارەکە ئەنجام دەدات، خۆم فەرمانم داوە" ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی لێدوانی ناوبراو بۆ ئاوێنه.
نه‌خۆشی هاری چییه؟
نه‌خۆشی هاری نه‌خۆشیه‌كی بڵاوه كه له ئاژه‌ڵی توشبووه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ مرۆڤ، نه‌خۆشی هاری توشی سه‌گ وچه‌ند ئاژه‌ڵێكی تر ده‌بێت، ئه‌م نه‌خۆشیه كاتێك بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته کە مرۆڤ له‌لایەن ئاژه‌ڵی توشبووەوە گازی لێ دەگیرێت.
نه‌خۆشی هاری پێویستی به‌وه‌یه ده‌ستبه‌جێ چاره‌سه‌ری پێویست بۆ توشبووه‌كه وه‌ربگیرێت، ئه‌گه‌رنا زیانی كوشنده له توشبوه‌كه ده‌دات و ده‌بێته هۆی مردنی.
به‌گشتی ئه‌م نه‌خۆشییه زیاتر تووشی ئه‌و سه‌گانه ده‌بێت كه پێیان ده‌گوترێت "سه‌گی بێلانه" به‌ڵام دەکرێت تووشی هەموو ئاژەڵە شیردەرەکانی وه‌ك مانگا، بزن، ئەسپ و پشیلە ببێت.
له‌حاڵه‌تی توشبوونی مرۆڤ به‌و ڤایرۆسه كه به‌هۆی گازگرتنی سه‌گه‌وه دووچاری ده‌بێت، بونی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دانی كه‌سه‌كه دووچاری ئیفلیجبوون ده‌بێت و سه‌ره‌نجام ده‌بێته هۆی مردنی ئه‌و كه‌سه.
به‌ڵام چه‌ند ڕێگه‌یه‌كی ته‌ندروستی هه‌یه بۆ خۆپاراستن له‌و نه‌خۆشییه و له‌هه‌مانكاتیشدا پاراستنی ئاژه‌ڵ به‌گشتی و سه‌گ به‌تایبه‌تی له‌نه‌خۆشی هاری، وه‌ك به كارهێنانی ڤاكسینی دژی نه‌خۆشی هاری بۆ ئاژه‌ڵان و هەروەها بۆ مرۆڤیش، دروستكردنی شوێنێكی تایبه‌ت بۆ به‌خێوكردنی سه‌گی بێلانە تا نەخۆشییەکە کۆنترۆڵ بكرێت و بڵاونه‌بێته‌وه، نه‌ك كوشتنی سه‌گه‌كان.
ڕ . ج