ئەگەر هەیە متمانە لەوەزیری دارایی عێراق بسەنرێتەوەو لەپۆستەكەی دووربخرێتەوە

عیراق

03/08/2019‌ 2053 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
حەسەن فەدعەم ، پەرلەمانتاری رەوتی حیكمەی نیشتمانی دەڵێت: ئەگەری هەیە دوای ئەوەی لەناو ئەنجوومەنی نوێنەران وتە لەفوئاد حوسێنی وەزیری دارایی وەردەگیرێت، لەپۆستەكەی دووربخرێتەوە .

فەدعەم لەلێدوانێكیدا بۆ پێگەی "بەغداد ئەلیەوم" دەشڵێت: ویستێكی بەهێز لەناو ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران هەیە بۆ ئەوەی وتە لە فوئاد حوسێن وەربگیرێت و لەپۆستەكەی دوور بخرێتەوە، ئەوەش دوای ئەو چەند بارەبوونەوەی ئەو هەموو پێشێلكارییە لە یاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی ٢٠١٩، كە لەژێر سایەی ئەو دەكرێت.

لەبەشێكی تری قسەكانیدا ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەش كرد، كە ئەوان كار لەسەر ئەوە دەكەن هەرێم یەك دیناری بەدەست نەگات مادام ئامادە نییە پابەند نابێت بەجێبەجێكردنی بەندەكانی یاسای بودجەوە لەهەناردەكردنی نەوت و داهاتی دەروازە سنوورییەكان.

بەپێی یاسای بودجەی عێراقی، دەبێت هەولێر رۆژانە داهاتی 250 هەزار بەرمیل مەت رادەستی بەغدا بكات، لەبەرانبەردا حكومەتی عێراق بودجەو موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەنێرێت.
 
لای خۆیشییەوە عالییە نوسەیف ، ئەندامی لیژنەی دەستپاكی وتی: "ساختەكارییەكی ترسناك لە بودجەی گشتیدا هەیە"، ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، چەند كارتێكی كارەساتبار هەیە بۆ بەندەكانی بودجەی گشتی پەیوەست بە هەرێمی كوردستان زیادكراوە ، بێئەوەی بەرەزامەندی پەرلەمانتاراندا تێپەڕیبێت.

نوسەیف لەكاتی چاوپێكەوتنی لەگەڵ كەناڵی ئاسمانی "دیجلە " وتیشی: "٢٤ واژوو لەناو ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران كۆكراوەتەوە بۆ لێكۆڵینەوە لەو ساختەكارییە ترسناكەی لە بودجەی گشتیدا كراوە، كە پەرلەمان دەنگی لەسەرداوە".

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، كارتێكی كارەساتبار بۆ بودجەی گشتیی زیادكراوە ، بێ ئەوەی پەرلەمانتاران هیچ زانیارییەكیان لەسەری هەبێت و بەسەر سەرۆكایەتی پەرلەمان‌و لایەنە چاودێرییەكان و جێبەجێكارییەكاندا تیپەڕیوە، بێئەوەی هەست بە بوونی بكەن .

هەروەها وتی: دوای ئاشكراكردنی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكە ، ئەوە پەرلەمان هەڵویستێكی توندی لەسەر ئەو ساختەكارییە دەبێت، كە لە یاسای بودجەدا كراوە .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی