كەمانچە ژەنەكەی كەربەلا كێشەی دروست كردووە "+ڤیدیۆ"

عیراق

04/08/2019‌ 1548 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەو كەمانچەژەنەی لەشاری كەربەلا لەناو یاریگا دەركەوت، كێشەی دروست كردووە، بەوەی كاردانەوە دروست بووە.

كەمانچە ژەنەكە، كچێكی لوبنانی بوو، كە لەمەراسیمی كردنەوەی پاڵەوانییەتی رۆژئاوای ئاسیا مۆسیقای ژەنی‌و بەهۆی جلوبەرگەكانی كاردانەوەی دروست كرد.

كاردانەكان لەرێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان‌و چالاكوانانی ئاینی دروست بووە، كە داوا دەكەن، جارێكی تر لەو چالاكییانەدا ئەو جۆرە دیمەنانە نمایش نەكرێت، بەو پێیەی كەربەلا شارێكی ئاینییە.

هەروەها بەشێكی تریش لەچالاكوانان پێیانوایە، ئەو جۆرە نمایشانە، لادانە لەدابونەریتە كۆمەڵایەتییەكان‌و خەڵكی بەرەو گومڕایی دەبات.

هـ ـ ح