ڤیدیۆ.. ئۆدی ئۆتۆمبیلێكی قەبارە بچووك دروست دەكات

هەمەڕەنگ

06/08/2019‌ 602 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای ئۆدی ئەڵمانی نمایشی بە ئۆتۆمبیلێكی نوێی كرد، كە لەجۆری A1 و قەبارەی بچووكە.

ناوی تەواوی ئۆتۆمبیلەكە A1 Citycarver ، كە قەبارەیەكی بچووكی هەیەو زۆرینەی لایتەكانی LED و رووی پێشەوەی پانە.

رووی ناوەی ئۆتۆمبیلی A1 بەشێوەیەكی فراوان‌و بەتایبەتمەندی وەرزشی دروستكراوەو شاشەیەكی گەورە لەسەر داشبووڵەكەیەتی‌و چەند رەنگێكیش بۆ دیزاینكردنی رووی ناوەوەی بەكارهێنراوە.

ئۆتۆمبیلەكە سیستەمی بەستەری بە مانگە دەستكردەكان‌و سیستەمی كامێراو هەستیاری بۆ پێشەوەو دواوە هەیەو توانای دیاریكردنی خێرایشی هەیە.

بزوێنەری ئۆتۆمبیلەكە بەنزینی تۆڕبینییەو قەبارەكەی 1.4 لیترەو هێزەكەی 200 ئەسپەو بە حەوت گێڕی ئۆتۆماتێكی كاردەكات‌و سیستەمی هەڵسوڕێنەریشی پێشەوەیە.

هـ ـ ح