ئەوانەی بەهۆی جگەرەی ئەلیكترۆنی واز لەجگەرە دەهێنن دەگەڕێنەوە سەر خووەكەی پێشوو

تەندروستی

06/08/2019‌ 374 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەتوێژینەوەیەكی ماڵپەڕی cnnی ئەمریكی هاتووە، جگەرەی ئەلیكترۆنی یارمەتیدەرێكی باشە بۆ وازهێنان لەجگەرەكێشان، بەڵام ئەو وازهێنانە هەمیشەیی نییە و زۆرینەی ئەوانەی بە هۆی جگەرەی ئەلیكترۆنییەوە وازیان لەجگەرەی توتن هێناوە، بە زوویی گەڕاونەتەوە بۆ جگەرەكێشان.

لەو بارەوە، ڕامشادار جۆماجی توێژەری پەیمانگای بییر لویسی فەڕەنسی، كە ئامادەكاریی لەو توێژینەوە كردووە، دەڵێت: ئەو كەسانەی بەهۆی جگەرەی ئەلیكترۆنییەوە بەیەكجاری وازیان لە جگەرەكێشان هێناوە پێویستیان بەچاودێری بەردەوامی دكتۆر هەیە بۆ ئەوەی نەگەڕێنەوە سەر جگەرەكێشان، چونكە ئەو كەسانەی بەبێ هیچ شتێك وازیان لەجگەرەكێشان هێناوە كەمتر دەگەڕێنەوە سەر جگەرەكێشان بە بەراورد بەو كەسانەی بەهۆی جگەرەی ئەلیكترۆنییەوە وازیان هێناوە".

هەروەها بە پێی توێژینەوەیەكی تەندروستی لە گۆڤاری جامای فەڕەنسی بڵاوبووەتەوە، لە ماوەی دوو ساڵدا بە چاودێریكردنی پێنج هەزار كەسی نێوخۆیی فەڕەنسا، كە جگەرەی ئەلیكترۆنی بەكاردێنن، ڕۆژانە زیاد لەدوو جگەرەی توتن دەكێشن و ئەگەری زۆر هەیە بە شێوەیەكی هەمیشەیی بگەڕێنەوە سەر جگەرەكێشان.

سەرچاوە: cnn
وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ