وەزارەتى سەرچاوەکانى ئاوى عێراق: بەشى دوو ساڵ ئاوى عەمبارکراومان هەیە

عیراق

06/08/2019‌ 266 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق رایگەیاند، لەمساڵدا ئەوەى ئاوەى لەبەنداوەکان عەمبار کراوە به‌شی دوو ساڵ ده‌كات.

لە راگەیەنراوێکدا وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق رایگەیاندوە، ئه‌و ئاوه‌ی ئه‌مساڵ لەبەنداوەکاندا عه‌مباركراوه‌ به‌شی دوو ساڵ ده‌كات به‌ تایبه‌تیش بۆ كشتوكاڵ، خواردنه‌وه‌، پیشه‌سازی شاره‌وانییه‌كان و ژینگه‌.

 

ئاماژەى بەوەشکردوە، رێژەى باران بارین بەشێوەیەکى بەرچاو بووە کە هیچ مەترسیەکى ساڵى بۆ دوو ساڵ نەهێشتووەو بەشى ئەوە ئاو گلدراوەتەوە.


هەروەها ئاشکراشى کردوە، عێراق له‌ مانگی كانوونی دووه‌می رابردووه‌وه‌ داوای له‌ توركیا كردووه‌ ده‌ست بكات به‌ پڕكردنه‌وه‌ی به‌نداوی ئه‌لیسۆ له‌سه‌ر رووباری دیجله‌.

س.هـ