باشترین بەرنامەكانی مۆبایل بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی

هەمەڕەنگ

08/08/2019‌ 4031 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لێرەدا پێنج بەرنامەی مۆبایل باس دەكەین، كە یارمەتیدەرێكی باشن بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی و هەركام لەو بەرنامانەش ڕێگاو شێوازی تایبەت بەخۆی هەیە و گرنگی بە لایەنێكی زمانی ئینگلیزی دەدات.

Doulingo
ئەگەر تۆ كەسێكیت دەتەوێت بە خێرایی فێری زمانی ئینگلیزی ببیت ئەوا ئەم بەرنامەیە یارمەتی دەرێكی زۆر باش دەبێت، تێیدا شێوازی جیاوازی فێربوون بەكارهاتووە، لەوانە یاری و پرسیار و چەند شێوازێكی تریش. 

بەكارهێنانی ئەم بەرنامەیە ڕۆژانە چەند خولەكێكی كەمی پێویستە و لەسەر هەردوو سیستەمی android و ios بەردەستە.

memrise
ئەو بەرنامەیە بۆ ئەو كەسانە دەبێت، كە سەرەتایین (beginner) و دەیانەوێت فێری زمانی ئینگلیزی ببن، گرنگی بە لەبەركردنی وشە دەدات و چەند جارێك وشەكان دووبارەدەكاتەوە و بەشێوەیەكی زانستی پێیاندا دەچێتەوە بۆ ئەوەی بۆ لەبەركردن ئاسان بێت. 

بەهەمان شێوە ئەم بەرنامەیە لەسەر هەردوو سیستەمی android و ios بەردەستە.

busuu
یەكێكە لە بەرنامە هەرە باشەكان بۆ فێربونی زمانی ئینگلیزی، كە بۆ ئاستی سەرەتایی (beginner) و ئاستی ماماوەندی (intermediate) بەكاردێت، ئەم بەرنامەیە گرنگی بەهەر چوار ئاستەكانی زمان داوە: قسەكردن (speaking)، نوسین (wrriting)، گوێگرتن (listning)، خوێندنەوە (riding). بەچەندین ڕاهێنانی جیاواز و هەروەها لە سەرەتای بەرنامەكەوە دەتوانیت ئاستی خۆت هەڵبسەنگێنیت.

Babbel
ئەم بەرنامەیە گرنگی بەئاستی قسەكردن (speaking) دەدات، تێیدا چەندین وشەی تێدایە لەگەڵ شێوازی گۆ كردنی وشەكەدا (pronounciation)، كە بەشێوەیەكی زانستی وشەكان دووبارەدەكاتەوە بۆ ئەوەی لە بیرنەچنەوە. 

هەروەها ئەم بەرنامەیە جگە لە زمانی ئینگلیزی بۆ فێربونی ۱٤ زمانی تر بەكاردێت.

LearningEnglish grammar
ئەگەر بۆ بەرنامەیەك دەگەڕێیت باسی ڕێزمان (grammar)ی ئینگلیزی بكات لەم بەرنامەیە باشتر نادۆزیتەوە، تێیدا ۱۲ بابەتی گرنگی ڕێزمان باس كراوە لەگەڵ چەندین ڕاهێناندا. 

هەروەها لەسەر هەردوو سیستەمی android و ios بەردەستە.

ئامادەكردن: رەنج رەزا رەسوڵ