ئەمریكا هاوپەیمانەكانی لەكەنداوی عەرەبی كۆدەكاتەوە

جیهان

10/08/2019‌ 948 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
"پەنتاگۆن داوا لەهاوپەیمانەكانی دەكات لە كەنداو كۆببنەوە" ناونیشانی راپۆرتێكی ڤلادیمیر سكوسیریف ە لە گۆڤاری (نیزافیسیمایا غازیتا)، دەربارەی مكوڕبوونی واشنتۆن لەسەر هەبوونی هێزە هاوپەیمانەكان لەگەڵیدا لە گەروی هورمز.

بەپێی راپۆرتەكە، وەزیری بەرگری ئەمریكا (مارك ئیسپەر) هۆشداری داوەتەوە تۆكیۆ و سیئۆل بچنە نێو هاوپەیمانی جڵەوگیركردنی ئێران، بەڵام وەك ئەو دۆخەی لە ئەوروپا هەیە، تەنیا لەندەن بە بەڵێ وەڵامی داوەتەوە و هاوبەشەكانی تری ئەمریكا پەلەیان نییە بۆ چوونە نێو ئەو پرۆسەیەوە، كە واشنتۆن ناوی (پاسەوان) ی لێناوە. 

لەلایەكی تریش وەزیری دەرەوەی ژاپۆن (تاكیشی ئیوای) بە میوانەكەی راگەیاندووە پێشنیارەكە گرنگی تایبەتی پێ دەدرێت، بەڵام تۆكیۆ ناچارە مانۆر بكات لە نێوان واشنتۆن و تاران بەهۆی پشت بەستنی بە نەوت، كەچی پلانەكەی كۆشكی سپی بەشێوەیەكی ناپێشبینی كراو لەلایەن پەكینەوە پێزانێكی پۆزەتیڤی هەبوو.

هاوكات پەكین دەستی كرد بە پاسەوانی كردنی كەشتییە بازرگانییە چینییەكان لە كەنداو، وەك وەلامێك بۆ داواكارییەكەی ئەمریكا بە پێكهێنانی هاوپەێمانێتیەكی دەریایی بۆ زامنكردنی سەلامەتی هێڵەكانی نەوت، ئەمەش لەلایەن بالیۆزی چین لە ئیمارات (نی گیان) ەوە ئاشكرا كرا.


سەرۆكی ناوەندی لێكۆڵینەوەی ژاپۆن لە پەیمانگەی رۆژهەڵاتی دوور ی سەر بە ئەكادیمیای روسی بۆ زاسنتەكان، فالیری كیستانۆف بۆ گۆڤاری ناوبراو دەڵێت: ئەمریكا ماوەیەكی زۆرە دەیەوێ هاوپەیمانەكانی دژی ئێران ڕابكێشێ، ئەمە بە تەواوەتی لەگەڵ ژاپۆن سەركەوتو نەبوە، چونكە تۆكیۆ خۆی لە وەڵامی راستەوخۆ لاداوەو دۆخێكی تایبەتی هەیە. بەوەی ئەندامی كۆمەڵەی حەوت زلهێزەكەیە و لەلایەكی ترەوە دەوڵەتێكی ئاسیاویە، بەردەوام دەیەوێ خۆی بەدوور بگرێت لە رووبەرووبونەوەی سەربازی لەگەڵ وڵاتانی ئاسیا.. ئەوان نایانەوێ بەرەو رووی ئێران بوەستن. یەكەمجار، ئێران ولاتێكی ئاسیاویە، دووەم، وەك سەرچاوەیەكی گرنگی نەوت بۆ ژاپۆن دەمێنێتەوە.

ئەوەی تایبەتە بە سیاسەتی چین، كیستانۆف دەڵێ: ئەگەر چین كەشتیەكانی بنێرێ، جێگای سەرسوڕمان نییە، بەوەی لە زۆربەی ناوچە جیاوازەكان نیازی فراوانخوازی سەربازی هەیە، بۆ نمونە لە جیبۆتی بنكەیەكی سەربزی دروست كردوە، رەنگە لە كەنداویش ئاڵاكەی بەرز بكاتەوە، بە تایبەتی ئەگەر كەشتیەكانی رووبەرووی هێرشی نوێ ببێتەوە.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا