شارپرێس:
جۆ کۆپەر، هاندەری یاریزانی یانەی لیڤەرپولە و بە تایبەتی هاندەری یاریزانی هەڵبژاردەی میسر، محەممەد سەڵاحە، لە پاش ئەوەی لە یەکێک لە یارییەکان جۆ کۆپەر هەوڵیداوە بگات بە محەممەد سەڵاح و لە نزیکەوە بیبینێت کەوتووە خوێن لە لوتی هاتووە و ڕوخساری بریندار بووە و بۆ ماوەیەکی زۆر گریاوە.
دوای ئەوەی محەممەد سەڵاح بەم ڕوداوەی زانیوە شوێنی کوڕەکەی دۆزیوەتەوە و گەڕاوەتەوە بۆ لای بۆ ئەوەی دڵی بداتەوە و ئاواتەکەی بهێنێتە دی و وێنەیەکیشیان پێکەوە گرتووە.
باوکی کوڕەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی، "سوپاس محەممەد سەڵاح، سوپاست دەکەم کە گەڕایتەوەو ئەو کارەت بۆ کوڕەکەم ئەنجامدا کە بریندار بوو لە پێناوی".
وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ