زانایان سودێكی پێشبینینەكراوی سەیركردنی یاری تۆپی پێدەدۆزنەوە

وەرزش

15/08/2019‌ 764 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زانایانی زانكۆی leeds ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەكیان ڕاگەیاند، كە لەسەر بیست هاندەری تۆپی پێ ئەنجامیان داوە، ئاشكرایان كرد، سەیركردنی تۆپی پێ كاریگەری دەبێت لەسەر كەمكردنەوەی پەستانی خوێن و باشكردنی میزاج.

 لێكۆڵەران هەڵسان بە ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەیەك لەسەر چەند هاندەرێكی یانەی لیدەرز یونایتد، كە تەمەنیان لە نێوان بیست بۆ شەست ساڵدابوو.

بەپێی لێكۆڵینەوەكە، لەماوەی سەیركردنی سێ یاری لە وەرزی پێشوو، دوای تەوابوونی یارییەكان تێكڕای   لێدانی دڵی ئەو كەسانەیان تۆماركرد و پاشان لە ڕێستەكانیشدا دووبارە تێكڕای لێدانی دڵی هاندەرەكانیان تۆماركردەوە.

توێژەران لەئەنجامی لێكۆڵینەوەو وەرگرتنی داتاكان گەیشتن بەو دەرئەنجامەی، كە بەرزترین لێدانی لێدانی دڵیان شەست و چوار لەسەدا بوو. 

هەروەها لێدانی دڵیان سەد و سی جار بوو لە دەقەكەیدا، لەكاتێكدا لێدانی دڵی ئاسایی شەست بۆ سەد جارە لەدەقەیەكدا، كە ئەمەش گۆڕانكارییەكی گەورەیە لە ماوەی سەعات و نیوێكدا، كە لێكۆڵەوەران پێی گەیشتوون.

وەرگێڕان: رەنج رەسوڵ