دروستكردنی ناوچەی ئارام مەترسی سەرهەڵدانەوەی داعشی لێدەكرێت

عیراق

15/08/2019‌ 737 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: میدیاكان
ئامادەكردن‌و وەرگێڕان: لوقمان حاجی قادر

شەرقلئەوسەت بڵاویكردەوە
"ئیلیۆت ئەنگڵ" ی سەرۆكی لیژنەی كاروباری دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا لە پارتی دیموكراتەكان، داوای لەهاوكارەكانی كردووە بەرپرسانی بیانی ئاگاداربكەنەوە، كە بە خەرجكردنی پارە لە ماڵ و موڵك و خانووبەرەكانی دۆناڵد ترامپدا ، پشكداری دەكەن لەوەی ترامپ دەیەوێت زیاتر ئیمپڕاتۆڕییەتە داراییەكەی بەهێز بكات‌و پیشێلكاری زیاتریش ئەنجام بدات.

لە یاداشتانامەیەكیدا، كە میدیاكانی ئەمریكا بڵاویانكردووەتەوە، ئینگڵ بە فەرمانبەرەكانی ڕاگەیاندووە، ترامپ‌ پێشێلی بەندی (كرێی بیانییەكان) ی دەستووری كردووە، كە ڕێگە لە سەرۆكەكان دەگرێت پارە و پولی حكومەتە بیانییەكان قبوڵ بكەن. 

داواشی لە فەرمانبەرانی كردووە بەرپرسە بیانییەكان لەوە ئاگاداربكەنەوە، كە پێویستە پارەكاینان لەو بوارانە‌دا خەرج نەكەن ، كە دەڕژێتە هەگبە و گیرفانی ترامپەوە.

لەم ماوەی دوایدا دیموكراتەكان مەترسی ئەوەیان دەربڕیووە، كە حكومەتە بیانییەكان لە ڕێگەی خەرجكردنی پارە و پوڵ لە میوانخانە و یانەی شەوانە و یانەكانی گۆلف لەجیهاندا، كە هی ترامپن، لە هەوڵی ئەوەدان ترامپ بەلای خۆیاندا ڕابكێشن.

لیژنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانیش لەو پێشیلكارییانەی سەرۆك دەكۆڵنەوە، لیژنەی كاروباری دەرەوەش دەستی بەو ئەركە كردووە، دادوەرێكی دادگای فیدڕاڵی ڕێگەی بەو لێكۆڵینەوە داوە، كە دیموكراتەكان خستوویانەتە بەردەم كۆنگریس، 30 لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پیران و 150 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران ئەو داوایەیان واژۆ كردووە.

ئەحوال توركیا بڵاویكردەوە
بەگوێرەی شرۆڤەكارەكانی گۆڤاری "ناشناڵ ئینترێست" ی ئەمریكی، پلانەكەی واشنتۆن و ئەنقەرە بۆ پێكهێنانی ناوچەی ئارام هەڕەشەیە لەسەر سەقامگیری ناوچەكە و ڕێخۆشكەرە بۆ دووبارە گەڕانەوەی چەكدارەكانی داعش.

جۆنۆل تۆلی بەڕێوەبەری دامەزراوەی سەنتەری لێكۆڵینەوەكانی توركی سەر بە پەیمانگای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جەنەڕاڵ "جۆزێف فۆنتێل"ی سەرۆكی فەرماندەیی مەركەزی ئەمریكی بۆ گۆڤاری "ناشیوناڵ ئینریست"  لە لێدوانێكدا وتوویانە، بۆ سەركەوتنی هەر ڕێككەوتنێك لە باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا، دەبێت چارەسەرێكی بەردەوام بخرێتەڕوو، كە بەرژەوەندییەكانی توركیا و ئەمریكا وەك یەك لەبەرچاو بگرێت و مەترسی كوردەكانی هاوپەیمانی ئەمریكاش بڕەوێنێتەوە، لە ڕاستیدا ئەو ڕێككەوتننامەیە بە تەواو شكستی خواردووە.

توركیا گەرەكییەتی ئەو ناوچە ئارامە قووڵاییەكەی 20 كیلۆمەتر بێت و خۆشی كۆنتڕۆڵی بكات و خاڵیش بێت لە هێزەكانی سوریای دیموكرات، ئەگەر ئەمەش‌ مەیسەر بێت، دەبێتە هۆی ئاوارە و دەربەدەربوونی نزیكەی 90 هەزار لە دانیشتوانە كوردییەكانی ناوچەكە، ئەمەش‌ دۆخە مرۆییەكە بەرەو خراپتر دەبات و ژینگیە‌كی دیكەی ململانێ دێنێتە ئاراوه هەروەك تول و فۆتیل دەڵێن.

ئیمی ئۆستن هۆڵمزی لەپرۆگرامی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە سەنتەری ویڵسۆن، فلادیمیر ڤان ویلغنبرگی شڕۆڤەكاری كاروباری سیاسەتی كوردی بۆ ناشیوناڵ ئەنترست لە لێدوانێكیاندا وتوویانە: گێرانەوەی ئارامی و سەقامگیری بۆ ئەو ناوچەیە لەبەزاندنی داعش سەختترە. 

هەروەها وتوویانە، لە سەرێكەوە ‌سوریا بۆ كوردەكانی داناشكێنێت و لەگەلیان ڕێكناكەوێت، توركیاش هەڕەشەی داگیركاریان لێدەكات و شانەكانی داعشیش هێرشی ڕێكخراویان لەدژ ئەنجام دەدەن.

ئەو ناوچە ئارامە زیان بە كۆششەكانی واشنتۆن دەگەیەنێت لە ڕێگرتن لە گەڕانەوەی داعش بۆ ناوچەكە هەروەك تول و فۆنتیل دەڵێن: هێزەكانی سوریای دیموكرات لە هەموو هێزەكانی دیكە زیاتر كارا و كاریگەربوون لەبەزاندن و بەرەنگاربوونەوەی گروپە جیهادییە توندڕەووەكان، ئەوان سەقامگیرییان بۆ ناوشەكە دەستەبەر كردووە و نەیانهێشتووە داعش دەستی بگاتە سەرچاوەكانی هێز و دەرامەتەكان.

كوردەكان سەلماندوویانە، كە دەتوانن دەسەڵات لەگەڵ عەرەبەكانی ناوچەكە بەش بكەن و لەگەڵ هۆزەكانیش بكەونە گفتوگۆوە بەگروپە جیهادییەكانیشەوە، ئەوانە لە ڕێگەی كەسانی شارەزاوە بە باشی ناوچەكە بەرێوە دەبەن.

هۆڵمز و ڤان ویلغنبرگ دەڵێن: بێ هێزەكانی سوریای دیموكرات مەترسی گەورەی گەڕانەوەی گروپە توندڕەووەكان و داعش هەیە، وتیشیان: چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆن لە ئیدلب نەیانتوانیووە دەستەی رزگاركردنی شام لە ئیدلب ببەزێنن و توركیاش لە باب هەمان شكستی تووش بووە.

 تول و فۆتیل هەروەها دەڵێن: بۆ چارەسەری دۆخە دەبێت كوردەكان ڕێگە بەوە بدەن تیمی گەرۆكی هاوبەشی بێنە ناوچە ئارامەكە و ئەو ناوچەیەش لە چەكی قورس خاڵی بكرێت، لەولاشەوە دەبیت توركیا بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریكا كار بكات. 

مەركەز بەیت ئەلعێراق  بڵاویكردەوە
سەباح ئەلساعیدی سەرۆكی فراكسیۆنی ئیسڵاح  و ئیعمار و سەركردە لەهاوپەیمانی سائیرون، داوای لە سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران كردووە چەند سەركردەیەكی حەشدی شەعبی دەربكات، ئەمەش لە بەرانبەر قسەكانی سەركردەی جوڵانەوەی "نوجەبا"، كە سوپای عێراقی بە چەتە و ڕێگر ناوبردووە.

ساعدی لە بەیاننامەیەكیدا دەڵێـ: سوپا قەلاو قەلغانی وڵاتە و ڕۆڵەكانیشی قارەمانن و قوربانی زۆریان داوە لە پاراستنی عێراق و جەنگ دژ بە داعش، وەسفكردنی سوپا بە چەتە و گۆڕان لە لایەن یەكێك لە لایەنەكانی حەشدی شەعبییەوە دەستدرێژییە بۆ سەر دامەزراوە دەستورییەكان، كە بەرجەستەی سەروەری عێراق دەكات.

 ساعیدی دەشڵێت: هیچ دامەزراوەیەكی كاتی ناتوانێت شوێنی سوپا بگرێتەوە، ئەوەی واش بیردەكاتەوە یان نەزانە یان هیچ لە هونەری بەڕێوەبردنی دەوڵەت نازانێت یان نایەوێت دەوڵەت بنیات بنرێت، چونكە بوونی دەوڵەت بەرژەوەندی ئەوان دەخاتە مەترسییەوە.

هەروەها داوای لە عادل عەبدولمەهدی كرد جڵەوگیری كار و كردەوەی ئەو لایەنە چەكدارانە بكات و لەژێر سەرپەرشتی خۆیدابن و ئەوانەش دەربكات كە ڕێز لە دامەزراوەكانی عێراق ناگرن و شكۆی سوپا دەشكێنن.

بەغداد ئەلیەوم بڵاویكردەوە
سەرچاوە ئاگادارەكانی هەرێمی كوردستان ئەو دۆسییانەیان ئاشكراكردووە، كە شاند‌ی باڵای كوردی لە هەفتەی ئایندە و لە سەردانیان بۆ  بەغدا تاوتوێی دەكەن.

بەپێی سەرچاوەكان، دۆسییەی بودجەی گشتی عێراقی ساڵی 2020 پرسە گەرمەكە دەبێت لەبەرانبەر ڕادەستكردنی نەوتی هەرێمی كورستان بە بەغدا، بە جۆرێك كە ئەو پرسە ئاڵۆزەی نێوان هەرێم و بەغدا بەیەكجاری كۆتایی پێبێت.

هەر بەپێی سەرچاوەكە، لە بەرانبەر ڕادەستكردنی نەوتی هەرێم، پرسی 17% ی پشكی هەرێم لە بودجەی عێراق دەخرێتە بەر باس و لێكۆڵینەوەو پرسی پێشمەرگە و سوپای عێراق و پێكهێنانی ژووری ئۆپەڕاسیۆنی هاوبەش ‌لەو دۆسییانە دەبن كە گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت. 


سەرچاوەكە ئەوەشی وت: شاندە باڵاكەی حكومەتی هەرێم، نوێنەری زۆرێك لە وەزارەتەكان لەخۆ دەگرێت وەك وەزارەتەكانی پێشمەرگە و دارایی و پلاندانان، هەروەها چەند ڕاویژكارێكیش لەو شاندەدا بەشداری دەكەن.