شارپرێس:
زاناكانی كۆلێژی پزیشكی نیویۆرك گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی، كە بەكارهێنانی رۆژانەی تاوە هۆكارێكە لە هۆكارەكانی گەشەكردنی نەخۆشی شەكرە .
زاناكانی كۆلێژەكە لێكۆڵینەوەیەكیان كردووە، كە زیاتر لە هەزار خۆبەخش تێیدا بەشداربوون و دواتر كراونەتە دوو گرووپ، گرووپێكیان رۆژانە تاوەیان بەكارهێناوە ، گرووپەكەی تر هەرگیز تاوەیان بەكارنەهێناوە .
ئەنجامەكانی تاقیكردنەوەكە ئەوەی دەرخستووە، كە ئەوانەی رۆژانە تاوەیان بەكارهێناوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەكرەیان ٢٠% زیاتر بووە لەوانەی بەكاریان نەهێناوە ، بەجۆرێك تێبینی كراوە ئاستی شەكری خوێنیان بەرزتر بووە لە ئاستی ئاسایی .
سەرباری ئەوە ، كێشی زۆربەی ئەندامانی گرووپی یەكەم زیادی كردووە، كە یەكێكە لە هۆكارەكانی تووشبوون بە شەكرە، دوای شیكردنەوەی ئەنجامەكان ، توێژەرەكان گەیشتنە ئەو ئەنجامەی تاوە نوێكان كاریگەری خراپیان لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە .
لێكۆڵەرەكان دەشڵێن تاوە نوێكان بە ماددەیەك رووپۆش كراون، كە نایەڵن هیچ ماددەیەك بە تاوەكەوە بنووسێت، كە بریتین لە ماددەكانی polyfluoroalkyl و perfluoroactyl، بەقسەی زانایان هۆكارێكن بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی شەكر لە خوێندا .
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی