زۆرترین هۆكارە باوەكانی جیابوونەوەی هاوسەران لە جیهاندا

هەمەڕەنگ

20/08/2019‌ 1030 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زانا دەروونناسەكانی زانكۆی ویلایەتی ئۆهایۆ لەئەمەریكا بەربڵاوترین ئەو هۆكارەیان ئاشكراكردووە، كە وا لە هاوسەران دەكەت لەیەكتر جیاببنەوە.

زاناكان دەڵێن: فاكتەری بۆماوەیی هۆكاری سەرەكییە حاڵەتەكانی جیابوونەوەیە، بەشێوەیەك ئەگەر دایك و باوكی كەسێك بەدەست خەمۆكی و گرفتە هۆشەكییەكانی ترەوە ناڵاندبوویان ئەوە كاریگەری لەسەر منداڵەكەشیان دادەنێت.

زاناكان دەشڵێن: ئەو منداڵەی پشت بە بۆچوونی خەڵكی تر دەبەستێت، زۆر قورسە بتوانێت بەسەر هەستەكانیدا زاڵ بێت.

هەروەك زانا دەروونناسە ئەمەریكییەان باسیان لەوەش كردووە، فاكتەرێكی تری جیابوونەوە بریتییە لەژمارەی ئەو هاوسەرگیریانە، كە دایك و باوك دوای جیابوونەوە كردوویانەتەوە .

بەگوێرەی پێگەی "پۆلیتیك ئیكسپیرت"، منداڵەكە لەكاتی پێگەیشتندا بێ ئەوەی بەخۆی بزانێت هەمان رەفتاری دایك و باوكی دووبارە دەكاتەوە، لەهەمان كاتدا ئەمە مانای ئەوە نییە، كە جیابوونەوەكە لەسەر هەمان شێوازی دایك و باوكی دەبێت .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵلا ئاڵی

بەپەلە