ئەنجومەنى وەزیران ناوی ئەندامانی لیژنەی چاكسازی راگەیاند

کوردستان

21/08/2019‌ 2355 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان ناوى ئەو کەسانەى ئاشکرا کرد کە ئەرکى چاکسازیکردنیان لە موچەو خانەنشینى و دەرماڵەکان پێ سپێردراوە.

بەپێی نووسراوێکی ئەنجومەنی وەزیران سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناوی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی چاكسازی لە مووچە و خانەنشینی و دەرماڵەکان بە سەرۆکایەتی وەزیری داد دیاریكردووه‌ كه‌ پێكهاتوون له‌:


- وەزیری دارایی و ئابوری
- وەزیری پلاندانان
- وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان
- سەرۆکی دیوانی چاودێریی دارایی
- سەرۆکی دەستەی دەستپاکی
- سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران
- سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران
- بەڕێوەبەری گشتی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی و ئابوری 
- نوێنەرێكی پرۆژەی تۆماری موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە سیستمی بایۆمەتری


س.هـ