موچەى فەرمانبەران لە بەغداوە گەیشتە هەرێمى کوردستان

کوردستان

22/08/2019‌ 1162 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەڕێوەبەری گشتیی بانكی ناوەندی لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند، مووچەی فەرمانبەران گەیشتە دەستى بانکەکەیان.

عابد مزوورى بەڕێوەبەری گشتیی بانكی ناوەندی لە هەرێمی كوردستان بەشارپرێسى راگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەمە موچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان گەیشتە دەست بانکى ناوەندى.

ئاماژەى بەوەشکرد، دواى گەیشتنى پارەکە وەزارەتى دارایی دەتوانێت دەست بە دابەشکردنى مووچە بکاتەوە.


ئەو مووچەى کە بڕیارە بدرێت موچەى مانگى ئایارى ئەمساڵە و تائێستا موچەى سێ مانگى ئەمساڵ نەدراوە، هاوکات شەشەم موچەى بێ پاشەکەوتیشە کە دەدرێت بە فەرمانبەران.

حکومەتى هەرێم بۆ دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەران و موچەخۆران پێویستى بە زیاتر لە ٨٨٠ ملیار دینار هەیەو بۆ ئەوەش پشتى بەو پارەیە بەستووە کە لەبەغداوە دێت.
س.هـ