چەكدارە ئیسلامییەكانی سوریا هیچ شوێنێك شك نابەن پەنای بۆ بەرن جگە لە توركیا

جیهان

28/08/2019‌ 2057 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
"ئەردۆغان بەرەو مۆسكۆ بۆ رزگاركردنی توركیا لەكارەساتێكی مرۆیی" بەو ناونیشانەوە، ئۆراسیا دەیلی راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە دەربارەی مكوڕ بوونی دیمەشق لەسەر رزگاركردنی تەواوەتی ئیدلب و چەكدارە ئیسلامییەكان هیچ شوێنێك شك نابەن پەنای بۆ بەرن جگە لە توركیا.

بەپێی راپۆرتەكە، سەرۆكی توركیا رەجەب تەیب ئەدرۆغان سەردانی روسیا دەكات، پێدەچێت بابەتی سەرەكی لوتكەی روسی- توركی بریتی بێت لە دۆخی ئیدلب، كە لە ئێستادا سوریا هێرشێكی سەركەوتوو ئەنجام دەدات بۆ سەر گروپە ئیسلامییە چەكدارەكان لەم چەند رۆژەدا. لە گفتوگۆكردنیدا لەگەڵ پۆتین لە 23ی ئابدا، ئەدرۆغان وتی: هێرشی هێزەكانی بەشار ئەسەد بە پاڵپشتی روسیا دەبێتە هۆی كێشەیەكی مرۆیی و دروستكردنی مەترسی لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی توركیا.

مەترسی سیاسی بەلای ئەردۆغانەوە زۆر گەورەیە، بەوەی دەبێت توركیا 12 ناوەندی چاودێری لە ئیدلب لابەرێت، چەكدارە میانڕەوەكانی سەر بە ئەنقەرە ناتوانن بە تەنیا رووبەرووی سورپای سوریای پاڵپشتی كراو بە هێزی ئاسمانی روسیا ببنەوە، لەبەر ئەوە، سوپای توركیا دەبێت هێڵی بەرگری خۆی بپارێزی لەو رێگایانەی دەچنە سەر سنوورەكەی، بەڵام ئەم رێگایە دەبێتە جەنگێكی راستەوخۆ لەگەڵ دیمەشق. 

هەروەها بەرزە فڕیەكانی ئەردۆغان بەوەی حەز دەكات بەشێك لە خاكی سوریا داگیر بكات تەنانەت لەلایەن بەرهەڵستكارەكانی ئەسەدیشەوە پشتگیری لێ ناكرێت لە جیهانی عەرەبیدا. 

هەرچی روسیا و ئێرانیشە تەنیا بە قسە دژی ئەمە نین بەڵكو رێكاری بەرچاویان گرتووەتە بەر و بە مافی سوریەكانی دەزانن خاكەكەیان رزگار بكەنەوە، لەم دۆخەدا هیچ شوێنێك لەلایەن چەكدارە میانڕەوەكانەوە شك نابرێت جگە لە توركیا، ئەمەش دەبێتە هۆی كێشەیەكی مرۆیی فراوان تا رادەی رووبەرووبونەوەیەكی چەكداری نوێ (بەهاوكاری كورەكان) لە توركیا.

لەگەڵ پێشڕەویكردنی هێزە حكومییەكان بەرەو ئیدلب، لەبەرانبەر ئەنقەرەو مۆسكۆ چارەسەری مام ناوەند بەرتەسك دەبێتەوە، هێڵی سەرەكی رێككەوتن لە نێوان روسیای پاڵپشتییكەری سوریا و توركیا، كە تا ئێستا رۆڵی دەستدرێژی دەبینێت زیاتر روون دەبێتەوە.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا