ڤان دایك به‌ باشترین یاریزانی ئه‌وروپا دیاریكرا

جیهان

29/08/2019‌ 797 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا باشترین یاریزانی وه‌رزی ڕابردووی كیشوه‌ری ئه‌وروپای دیاریكرد.

یه‌كێتییه‌كه‌ له‌ مه‌راسیمێكدا خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی وه‌رزی ڕابردووی ئه‌وروپای به‌خشی به‌ ڤێرجیل ڤان دایك-ی هۆڵه‌ندی و یاریزانی یانه‌ی لیڤه‌رپولی ئینگلیزی.

هه‌ریه‌كه‌ له‌ ڤان دایك، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و لیۆنێل میسی كێبڕكێیان ده‌كرد له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی نازناوی باشترین یاریزانی ئه‌وروپا.

ڕ .ج