رووسیا تاقیكردنەوەی بەهێزترین چەكی هاوەن لەجیهاندا ئەنجامدەدات

جیهان

30/08/2019‌ 2329 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
چەند یەكەیەك لە هێزی تۆپهاوێژی روسیا مانۆڕێكی سەربازییان لەناوچەیەكی سەربازی لەسەر چەند ئامانجێك بەڕێوەبرد، كە مەوداكەی لەنێوان ٨ بۆ ٤٠ كیلۆمەتر بوو.

لە مانۆرەكەدا بەهێزترین هاوەنی جیهان تاقیكرایەوە، كە ناسراوە بە "2С4 تولبان"، گولەهاوەنەكەشی عەیاری ٢٤٠ ملمیمە .

گولەهاوەنەكە وا دیزاین كراوە بتوانێت باڵەخانە قایمكراوەكان و سەنگەرەكان تێكبشكێنیت، دەشتوانێت ئەو ئامانجانە تێكبشكێنێت، كە جۆرەكانی تری تۆپ ناتوانن تێكیان بشكێنن .

هەروەك هاوەنەكە جگە لە بەكارهێنانی بۆ هاویشتنی گولەی ئاسایی، دەتوانێت گولەی ئەتۆمی بهاوێژێت، كە قورساییەكەی ٢ تۆن بێت .

هاوەنی ئۆتۆماتیكی "تولبان " لە عەیاری ٢٤٠ ملیمی، بەهێزترین هاوەنی جیهانە و  كێشی گولەكەی ١٣٠ كیلۆگرام دەبێت.

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵلا ئاڵی