نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرێژەی 1% دادەبەزێت

جیهان

13/09/2019‌ 184 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەرێژەی یەك لەسەدا دابەزی، ئەوەش بەكاریگەری زۆربوونی بەرهەمی وڵاتانی ئەندام لەرێكخراوی ئۆپیك.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی، 43 سەنت بەرێژەی 0.71% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 60.38 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە 66 سەنت بەرێژەی 1.18% هەر بەرمیلێكی بە 55.09 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

چەند رۆژێكە نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان روو لەنزمبوونەوە دەكات، ئەوەش نائارامییەكی گەورەی دروست كردووە.

هـ ـ ح