دەستی چین دەگاتە كورە ئەتۆمییەكانی ئیسرائیل

جیهان

13/09/2019‌ 3265 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ناونیشانی راپۆرتێكە لە گۆڤاری (نیزافیسیمایا غازیتا) بڵاوكراوەتەوە، دەربارەی دڵەڕاوكێی سوپای ئیسرائیل لەگەیشتنی شارەزا چینییەكان بۆ نزیك شوێنی ئەل ئەبیبی ئەتۆمی یەكەم.

بەپێی راپۆرتەكە، هەواڵگری ئیسرائیل ناڕەزایی دەربڕیوە لە رێگەدان بە یەكێك لە كۆمپانیا چینییەكان لە دروست كردنی وێستگەیەكی نوێ بۆ پاڵاوتنی ئاوی دەریا. 

دیارە كۆمپانیای ئای دی ئی تەكنەلۆجی لۆكاڵی و Hutchison Water International ، كە چین تێیدا بەشدارە لە دروستكردنی وێستگەیەكی نوێ بە دووری لە 15 كلم لە باشووری تەل ئەبیبی نزیك كورەی ئەتۆمی.

كێشەكە ئەوەیە وێستگەی پاڵاوتنی ئاوەكان، كە بە گوێرەی پلان بۆ دانان دەبێت نزیكەی 200 ملیۆن مەتری چوارگۆشە ئاو بپاڵێویت لە ساڵێكدا، لە شوێنێكدا دروست دەكرێت، كە بنكەی بالماخیمی ئاسمانی سەر بە هێزی ئاسمانی ئیسرائیلییە و ناوەندی (ناحال سوریك) بۆ توێژنەوەی ئەتۆمی و دروست كراو بە پێیی رێككەوتنامە لەگەڵ ئەمریكا لە ساڵی 1955 و یەكەمین كورەی ئەتۆمی ئیسرائیلی لێیە.

شوێنی پرۆژەكە پەیوەندی بە پرسی ئاسایشی نەتەوەیی دەوڵەتی یەهودییەوە هەیە، بەڵام وەزارەتی وزە ئەم مەترسییە بە جدی وەرناگرێت بەوەی لەسەرەتادا ئەوەی روونكردووەتەوە مامەڵەكە لە پشتی چینەو گرنگییەكی وەهای نییە. 

كەچی ئەو دامەزراوەیەی دەیەوێت وێستگەی پاڵاوتنەكە دروست بكات گەورە بازرگانانی ئیسرائیلی تێدایە، وەزارەتەكە ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە كۆمپانیای ناوباو ماوەیەكی دورودرێژە دەستی بەكارپێكردنی وێستگەكە كردووە لەهەمان ناوچەدا.

جەنجاڵی و قسەو قسەڵۆك دەربارەی ئەو كۆمپانیا چینییە لەو پرۆژانەدا لە ئیسرائیل، ماوەیەكی دورودرێژە بووەتە جێگای مشتومڕ، لە نێویاندا هۆشداری دانی هەواڵگری ئەمریكا سەبارەت بەمەترسی هەڵسوكەوتكردن لەگەڵ وڵاتی چین. 

لەم ساڵانەی دواییدا، چین و ئیسرائیل پەیوەندییە بازرگانی و وەبەرهێنانەكانیان پەرە پێدا تاكو ڕادەیەی توانینی بازرگانی ئازاد لە نێوان هەردوو وڵاتدا.

بەگوێرەی راپۆرتەكانی میدیای ئیسرائیل، دڵەراوكێ دەربارەی بەشداری زیاتری چین لە بوارە زیندوەكاندا دەستبردنە بۆ ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەش وای كردوە وەزارەتی دارایی ئیسرائیل مامەڵەی بەدەست هێنانی هەردوو كۆمپانیای (كاڵا) و (فۆنیكس) رابگرێت. بەڵام ئێستا، ئەوە زەحمەتە پێشبینی ئەوە بكرێت وەزارەتی وزەی ئیسرائیل چۆن هەڵس و كەوت دەكات.

لەگەڵ ئەوەی چین بە شێوەیەكی ئاشكرا و روون رایگەیاندووە پرۆژەكانی ژێر خانی ئابووری لە دەرەوەی وڵاتەكەیدا بەمەبەستی پەیداكردنی شوێنكەوتەی سیاسی و سەربازی نییە، بەڵام هەبوونی ئابوری دەرەكی پەیوەندی بە سەروەری وڵاتەوە هەیە.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا