شارپرێس:
وەزیری نەوتی ئێران دهڵێت، دوو کۆمپانیای ئێرانی ئهمڕۆ ڕێککەوتنێکی 440 ملیۆن دۆلارییان بۆ دروستکردنی کێڵگەی گاز لەو ناوچە هەستیارەی کەنداو مۆر کرد.
بێژهن نامدار زەنگەنه، وەزیری نەوتی ئێران رایگهیاندووه، ئەو ڕێککەوتنەی کە لە نێوان دوو کۆمپانیای حکومی، کۆمپانیای نەوتی و گازی پارس و کۆمپانیای پیترۆپارس ئەنجام دراوە بۆ بەرهەمهێنانی کێڵگەی بالال یەکەم ڕێککەوتن دەبێت لە چەندین ڕێککەوتنی تر.
ئاڵۆزییەکان لە ساڵی ڕابوردۆوە لە کەنداو زیادیان کرد لەو کاتەوەی کە ئەمەریکا سزاکانی سەپاندەوە بەسەر ئێراندا پاش ئەوەی کە یەکلایەنە لە ڕێککەوتنی ناوکی ساڵی 2015 بۆ سنووردارکردنی بەرنامەی ناوکی ئێران کشایەوە.
دهشڵێت، "ئەمە نیشانەی ئەوەیە سەرەڕای ئەوپەڕی سزاکان ئێمە هێشتا بەردەوامین، ئێمە زیندوین ئێمە چالاکین و کاردەکەین بۆ پیشەسازی نەوتی ئێران، سزاکان نەیانتوانیوە پێشوەچوونەکان و گەشەسەندنی پیشەسازی نەوتی ئێران ڕابگرن".
ه.م