ڤیدیۆ.. ئۆتۆمبیلە نوێیەكەی تویۆتا بە وزەی خۆر كاردەكات

جیهان

15/09/2019‌ 513 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای تۆیۆتای ژپۆنی، ئۆتۆمبیلێكی نوێی نمایشكرد، كە بەجۆری "بریوس"ە، ئەوەش لەچوارچێوەی چالاكییەكانی پێشەنگای فرانكفۆرت بۆ ئۆتۆمبیل.

ئۆتۆمبیلەكە دیزاینێكی تایبەتی هەیەو بەهۆی وزەی خۆرەوە كاردەكات، كە سەقف‌و بۆنیدی ئۆتۆمبیلەكە تەرخانكراوە بۆ كۆكردنەوەی وزەی خۆر.


ئۆتۆمبیلەكە راستەوخۆ بەسراوە بە مانگە دەستكردەكان‌و بەیەك جار شەحنكردنەوە دەتوانێت ماوەی 56 كیلۆمەتر دەبڕێت.

ئۆتۆمبیلەكە كۆمەڵێك تایبەتمەندی تری هەیە لەوانە چەند باترییەك بۆ كۆكردنەوەی تەزووی كارەباو بڕیارە بەم نزیكانە بكەوێتە بازاڕەكانی جیهان.

هـ ـ ح