گەورەترین تەلسكۆبی جیهان ئاماژەی نامۆ لەبۆشایی ئاسمانەوە وەردەگرێت

جیهان

15/09/2019‌ 2041 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
تەلیسكۆبێكی چینی، كە بەگەورەترین تەلیسكۆب دادەنرێت لەجیهاندا، چەند ئاماژەیەكی وەرگرتووە سەرچاوەكەی ٣ ملیار ساڵی تیشكی لەزەوییەوە دوورە.

زانا چینییەكان دەڵێن: لەمانگی ئاب و ئەیلوول، زیاتر لە ١٠٠ ئاماژەی رادیۆیی نێردراویان وەرگرتووە، كە لە بۆشایی ئاسمانەوە یەك سەرچاوەیان هەبووە.

زاناكان ئەو ئاماژانانەیان لەڕێگای تەلیسكۆبی چینی FAST وە دیاری كردووە، كە لە ساڵی ٢٠١٦ وە بەگەڕخراوە، ئەوەش یەكەمجارە ئەو بڕە زۆرە ئاماژەی رادیۆیی خێرا لەو ماوە كەمەدا وەربگرن.

ئەو شەپۆلە رادیۆییە خێرایانە ناسراون بە "لێشاوەكانی لوریمەر"، كە دراونەتە پاڵ زانای گەردوونناسی دانكن لویمەر، چەند شەپۆلێكی بێتەلن و چەند بەشێكی چركەیەك بەردەوام دەبن، بەڵام وزەیەكی زۆر بەرهەمدەهێنن، كە هاوتایە لەگەڵ ئەوەی خۆر بە ١٠ هەزار ساڵ بەرهەمی دەهێنێت.

تەلیسكۆبی فاست گەورەترین تەلیسكۆبی جیهانەو چێوەی دەمەكەی ٥٠٠ مەتر دەبێت، لەرووبەرێك جێگیركراوە، كە بەقەد ٣٠ یاریگای تۆپی پێ دەبێت، لەڕووی مەودای كوالێتی سێرەگرت (رصد) و قەبارەی گەڕانەكەی (بحس) باشترین تەلیسكۆبە.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی