لایەنە کوردییەکانى کەرکوک بۆ یەکخستنى هەڵوێستیان کۆدەبنەوە

کوردستان

15/09/2019‌ 334 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەمڕۆ حزب و لایەنە کوردستانییەکان لە کەرکوک لەبارەى هەلبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان کۆدەبنەوە.

بریارە ئەمڕۆ یەکشەممە لە بارەگای حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان لە كەركوك نوێنەرى حزب و لایەنە كوردستانییەكان کۆببنەوەو لە كۆبوونەوەكەدا رەوشی كەركوك و ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان تاووتوێ دەكرێت.

هەروەها لەکۆبوونەوەکەدا پرسى یەکخستنى وتارو هەڵوێستى لایەنەکان بەرامبەر پرسى کەرکوک و هەلبژاردنەکان و بانگەشە گفتوگۆى لەسەر دەکرێت.

هاوکات کۆبوونەوەیەکی دەزگاکانی راگەیاندن و راگەیاندنی حزبەکانە بۆ ئەوەی تەواوکەری کارەکانی لیستی "کەرکوک کوردستانییە" ئەنجامبدەن و بریارە ستراتیژێک بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ پێشهاتەکان دابنرێت.
مانگى رابردوو لایەنە کوردییەکانى کەرکوک بریاریدان بەیەک لیست بەشدارى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان بکەن.

س.هـ