شارپریس:
پێگه‌یه‌كی ئیسرائیلی ده‌ڵێت، هێرشی سه‌ر بیره نه‌وته‌كانی سعودییه له عێراقه‌وه و له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه ئه‌نجامدراوه، هاوكات ورده‌كاریی هێرشه‌كان ئاشكراده‌كات.
پێگه‌ی "تیك دیبكا"ی ئیسرائیلی له‌ڕاپۆرتێكدا ئاشكرایكرد، ده‌یان فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان كه دروستكراوی ئێران بوون و ته‌قه‌مه‌نییان لێبه‌سترابوو، له باشووری عێراقه‌وه چوونه‌ته ئاسمانی سعودییه و هێرشیانكردوه‌ته سه‌ر بیره نه‌وته‌كانی ئه‌و وڵاته.
ئه‌و پێگه ئیسرائیلییه ده‌شڵێت، ماوه‌ی دووریی نێوان ئه‌و ناوچه‌یه‌ی عێراق كه فڕۆكه‌كانی لێوه‌فڕیوه تا نێو خاكی ئیسرائیل ته‌نیا 800 كیلۆمه‌تره.
یه‌كێكی دیكه له‌و زانیارییانه‌ی كه پێگه ئیسرائیلییه‌كه بڵاویكرده‌وه باس له‌وه‌ده‌كات، پاسداران ژێرخانێكی به‌هێزی لۆجستیی ئاسمانییان له عێراق بنیاتناوه، كه ده‌توانێت هێرشبكاته سه‌ر هه‌ر ئامانجێك له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفرۆكه‌وانی ته‌قه‌مه‌نییه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌و فڕۆكانه له ڕاداره‌كانی ئیسرائیل و ئه‌مریكاش ده‌ربازده‌بن.
ده‌نگۆی ئه‌نجامدانی هێرشی سه‌ر بیره نه‌وتییه‌كانی سعودییه له عێراقه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان به‌نێو ڕۆژنامه‌و میدیا جیهانییه‌كاندا بڵاوبوه‌ته‌وه و باس له‌وه‌ده‌كرێت، سه‌رچاوه‌ی هێرشه‌كان عێراقن نه‌ك یه‌مه‌ن، به‌ڵام نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "عێراق ئه‌و هه‌واڵانه ره‌تده‌كاته‌وه كه له ژماره‌یه‌ك میدیای ناوخۆیی و ناوچه‌یی و جیهانیدا بڵاوكراونه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كه‌ن خاكی عێراق بۆ هێرشكردنه سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی سعوودییه به‌كارهێنراوه".
ڕ . ج