شارپرێس:
باكێتی تەمەن چوار ساڵ، خوشكەكەی دەستی گرتووە و بەرانبەر نیشتەی تەوالێتێك ڕاوەستاوە و دەڕشێتەوە.
ئوبرێی خوشكی، ساڵێك تەمەنی لە براكەی گەورەترە، ئەم وێنەیە مانای خوشك و برا و نەخۆشی شێرپەنجەمان پێ دەڵێت.
باكێت ساڵێك پێش ئێستا تووشی شێرپەنجەی خوێن بووە، كاتلین بێرگی باوك، مانگێك پێش ئێستا وێنەی منداڵەكانی گرتووە و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا دایبەزاندووە و بینەرێكی بێ شوماری هەبوو.
باوكیان لەسەر وێنەكە نوسیوویەتی: خوشكەكەی لە بری یاری كردن لەگەڵ منداڵان، لە بری یاری كردن بە بوكە شوشە، دەستی خستووەتە سەر پشتی برا بچكۆلەكەی، كە بە دەست نەخۆشییەوە دەناڵێنێت.
هەروەها نوسیویەتی: نەخۆشی شێرپەنجە بەو جۆرەیە، یان دەبێ لێ بگەڕێیت منداڵەكەت بە بەرچاوی خۆتەوە بمرێت، یاخود هەموو شەو بگەڕێیت بۆ حەبی هێوركەرەوە و هەموو مانگێكیش بگەڕێیت بۆ چارەسەری كیمیایی.
وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ