وڵاتێكی ئەوروپی پیسترین دراوی كاغەزی هەیە لەجیهاندا

جیهان

16/09/2019‌ 5434 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لێكۆڵینەوەیەكی نوێ، كە كۆمەڵێك زانا پێیهەستاون بۆ دیاریكردنی پیسترین دراوی كاغەزی لەجیهاندا، بۆیان دەركەوتووە وڵاتێكی رۆژهەڵاتی ئەوروپا پیسترین دراوی هەیە.

كۆمەڵێك زانا لە ئەڵمانیا و توركیا و هۆڵەندا دوای لێكۆڵینەوە لەدراوی كاغەزی ژمارەیەكی زۆر لە وڵاتانی جیهان گەیشتنە ئەو ئەنجامەی، كە ئەو دراوە دراوی وڵاتی رۆمانیایە، كە دەكەوێتە رۆژهەڵاتی كیشوەری ئەوروپا.

بەهۆی ئەو لێكۆڵینەوە زاناكان خەڵاتی "ئیگ نۆڵ"، یان "خەڵاتی نۆبڵ بۆ گەمژەكان" لەئابووری بەدەستبهێنن (خەڵاتێكە بۆ ئەو لێكۆڵینەوانە دەدرێت، كە ئاسایی نین، بەڵام پیویستیان بە بیركردنەوە هەیە و لەهەمان كاتدا هیچ سوودێك ناگەیەنن، ساڵانەش چەند رۆژێك پێش خەڵاتی نۆبڵی راستەقینە لەزانكۆی هارڤارد دەدرێت تا چاوەكان لەسەر خەڵاتی نۆبڵ لابچن).

بەگوێرەی لێكۆڵینەوەكە بەهۆی ئەوەی دراوەی لیۆی رۆمانی لەپلاستیك درووستكراوە بەكتریای لەسەر دەمێنێتەوە.

لەكۆتاییدا لێكۆڵینەوەكە ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، كە ئاستی پاكوخاوێنی كۆمەڵگە و رەفتاری خەڵك و ئاستی بەرگری خەڵك بۆ ئەنتی بایۆتیكەكان، جگە لە جۆری كاغەزەكە كاریگەری هەیە لەسەر مانەوەو زیادبوونی بەكتریا.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی