مووچەى ١٣ هەزار خاوەنپێداویستى تایبەت دابەش دەکرێت

کوردستان

17/09/2019‌ 238 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

 .بریارە وەزارەتى دارایی حکومەتى هەرێمى کوردستان مووچەى ١٣ هەزار خاوەنپێداویستى تایبەت دابەش بکرێت

  یوسف چاوشین بەرێوەبەرى چاودێرى گەشەپێدانى کۆمەڵایەتى هەولێر رایگەیاند، موچەى ئەو ١٣ هەزار خاوەن پێداوێستى تایبەتە وەردەگیرێت کە ئەنجومەنى وەزیران بریارى لێدابوو.

 ئاماژەى بەوەشکرد، دابەشکردنى موچەکە ئەو خاوەن پێداویستیە تایبەتانە دەگرێتەوە کە لە لیژنەى پزیشکییەکان دەرچوون.

ئەو ١٣ خاوەن پێداویستییە تایبەتانە پێشتر مووچەکانیان لەلایەن حکومەتەوە راگیراربوو، بڕیارە رۆژى پێنج شەممە دابەش دەکرێت.

س.هـ