پێنج نیشانە ئاگادارت دەكەنەوە لەكەمی پرۆتین لە جەستەتدا

جیهان

19/09/2019‌ 1484 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
زانایان جەخت دەكەنەوە، كە پێویستە جەستەی مرۆڤ بڕی پێویستی پرۆتین دەستبكەوێت، لەبەر ئەوەی گەلێك سوودی گرنگی بۆ جەستە هەیە و سیستەمی بەرگری لەشیش بەهێز دەكات.

بەگوێرەی رۆژنامەی "عاجیل " پێنج نیشانە هەیە وەك هۆشدارییەكە بۆ جەستە و مانای وایە پێویستی بە پرۆتین هەیە.

قژهەڵوەرین لەكاتی خۆشتندا 
موو بەزۆری لە پرۆتین پێكدێت، بەتایبەت ئەو پرۆتینەی پێیدەوترێت كیراتین، بۆیە ئەوە وەرینی بەڵگەیە لەسەر كەمی رێژەی پرۆتین.

درەنگ ساڕێژبوون و چاكبوونەوە  
جا برینە یان جێبرین و خوێن تێزانە، یان مۆربوونەوەیە یان لەوانیش ترسناكتر.

پەیوەستە بە حەوسەڵەوە (مزاج) 
بەجۆرێك ترشە ئەمینییەكان، كە پێكهێنەری پرۆتینن رۆڵیان هەیە لە دروستكردنی گەلێك لە ماددە زیندووەكانی ناو جەستە، لەوانە گوێزەرەوە دەمارییەكان، كە ئەو ماددانە زۆر گرنگن بۆ مێشك و كۆئەندامی دەمار، كە هەندێكیان كاریگەریان هەیە لەسەر حەوسەڵە و باری دەروونی كەسەكە.

لاوازی سیستەمی بەرگری لەش 
لەبەر ئەوە تووشبوون بە هەڵامەت و پەتا وەرزییەكان و هەوكردن رەنگە بەهۆی كەمی پرۆتین بێت لە جەستەدا.

ئەستووربوون و هەڵاوسانی پاژنەپێكان 
لەبەر ئەوەی ئەو پرۆتینەی لەناو خوێندایە بەرپرسە لەپاراستنی بڕی پێویستی شلە لە بۆڕییەكانی خوێندا و یارمەتیدانی شلەكان بۆ ئەوەی لەشانەكانەوە بۆ بۆڕییەكانی خوێن بگەڕێنەوە. 

لەبەر ئەوە كاتێك پرۆتین بۆ كەمتر لە رێژەی پێویست دادەبەزێت ئەوە شلە بەتواناوە ناگەڕێتەوە بۆ ناو بۆڕییەكانی خوێن، بەڵكو لەناو شانەكاندا دەمێنێتەوە بەوەش ئەستوربوون دروست دەكات ، بەتایبەت لەبەشی خوارەوەی قاچەكان و پاژنەپێ و پێكان .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی