مەترسییەكی گەورەی حەبی پاراسیتامۆڵ بۆ تەندروستی ئاشكرادەكرێت

تەندروستی

22/09/2019‌ 1650 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
تویژینەوەیەك لەسەر 14 هەزار منداڵ ئەنجامدراوە، كە دایكیان حەبی پاراسیتامۆڵی بەكارهێناوە بۆ ئارامبوونەوە و نەهێشتنی ئازار لە كاتی دووگیان بووندا.

پسپۆڕان، كە ئەو توێژینەوەیان ئامادە كردووە لە ڕەفتار و دۆخی ئەو منداڵانەیان كۆڵیوەتەوە، دەركەوتووە ئەو منداڵانە زۆر لاواز و ناچالاكن و گرنگی بەپابەندبوونەكانی ڕۆژانەیان نادەن و ڕەفتاریان لە كەسانی ئاسایی جیاوازترە و هەمیشە گۆشەگیرن.

ئەم حاڵەتەش كاریگەری بەسەر منداڵی نێرەوە زیاترە وەك لە مێ، بۆیە زانایان ئامۆژگاری دایكان دەكەن لە كاتی دووگیان بووندا لە بەكارهێنانی حەبی پاراسیتامۆڵ و هەر حەبێكی تری ئازار شكێن دووربكەونەوە.

وەرگێڕان: رەنج رەسوڵ