چەند سودێكی گرنگی خواردنی گوێز

تەندروستی

27/09/2019‌ 1696 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گوێز سەرچاوەی سەرەكی ڤیتامین بی شەش و ماددەی ئاسن و كالسیۆم و چەن پرۆتینێكی گرنگە بۆ جەستە.

پسپۆڕێكی ئەمریكی بواری خۆراك دەڵێت ڕۆژانە خواردنی یەك پارچەیەكی بچوكی گوێز%8 ی پارێزگاری لە جەستە دابین دەكات.

گوێز دەوڵەمەندە بە ئۆمیگا 3، كە یارمەتی تەندروستی دڵ دەدات، هەروەها پێكهاتەی گوێز پڕە لە ماددەی ڕیشاڵی، كە ڕێگی دەكات لە توشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن.

هەروەها گوێز دەوڵەمەندە بە چەوری سودبەخش، كە یارمەتی بەهێز كردنی مێشك دەدات و گلوكۆز لە خوێندا كەم دەكاتەوە و خواردنێكی زۆر باشە بۆ دابەزاندنی كێش، هەروەها لە چەند پێكهاتەیەكی تر پێك دێت، كە هەوكردنی جەستە كەم دەكاتەوە و ئێسك بەهێز دەكات.
وەرگێڕانی: ڕەنج ڕەسوڵ