یارییە ڤیدیۆییەكان نەخۆشی دڵ لە لای منداڵ دروست دەكات

تەندروستی

29/09/2019‌ 546 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توێژینەوەیەكی نوێ ئاماژە بەوە دەكات، كە یارییە ڤیدیۆییەكان نەخۆشی دڵ لەلای هەندێك منداڵ دروست دەكات.

توێژەرانی زانكۆی سیدنی ئاشكراییانكرد، دووچاری سێ حاڵەتی نەخۆشی دڵی منداڵان بوون، كە بە هۆی یارییە ڤیدیۆییەكانەوە وایان لێهاتووە.

حاڵەتی یەكەم منداڵێكە تەمەنی سەروو 10 ساڵە، دوای بردنەوەی یارییەكی جەنگی تووشی حاڵەتێكی كتوپڕ بووە و بە خێرایی گەینراوەتی فریاگوزاری دەركەتووە، كە كێشە لە دڵیدا دروست بووە.

حاڵەتی دووەم: هەرزەكارێكی تەمەن 15 ساڵانە، ئێستا لە نەخۆشخانەیە و پێویستی بە نەشتەرگەری دڵ هەیە، دكتۆرەكان دەڵێن: ئەم منداڵە لە ئەنجامی دۆڕاندی یارییەكەوە وای لێهاتووە.

حاڵەتی سێیەم: منداڵێكی تەمەن 11 ساڵانە، دوای ئەوەی لەگەڵ هاوڕێیەكیدا یاری جەنگیی كردووە، بارودۆخی تێكچووە و لێدانی دڵی زۆر بە خێرایی و نا ئاسایی بووە.

پسپۆڕان دەشڵێن: ئامۆژگاری دایكان و باوكان دەكەین منداڵەكانیان لە یارییە جەنگییە ئەلیكترۆنییەكان بە دور بگرن و لە بری ئەوە سەرقاڵیان بكەن بە چەند یارییەكی تری زانستی و فێربوونی زمانەوە.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ

بەپەلە