هەندێك خۆراك كە دەبنە هۆی هەوكردنی جومگە

تەندروستی

30/09/2019‌ 978 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەوكردی جومگە كۆكراوەی ناوی ١٠٠ نەخۆشی جومگەیە، كە منداڵان و هەرزەكاران بە گشتی تووشی دەبن، نیشانەكانی بریتین لە ئازاری جومگە، هەڵئاوسان، سووربوونەوە، كە لەگەڵ چوونە تەمەندا زیانەكانی زیاتر دەبێت و زیان بە پێست دەگەیەنێت.

ئەو كەسانەی نەخۆشی هەوكردنی جومگەیان هەیە پێویستە بەوریاییەوە ئەو خواردنانە هەڵبژێرن، كە دەیانخۆن، لەبەر ئەوەی هەندێك خۆراك هەیە نەخۆشییەكە زیاتر دەكات و زیان بە كەسەكە دەگەیەنێت.

ئەو خۆراكانەی زیانبەخشن بۆ جومگە وەك:
خواردنی سووركراوە
هەموو كەسێك ‌‌‌‌حەز بەخواردنی سووركراوە دەكات، بەڵام زیان بەو كەسانە دەگەیەنێت، كە نەخۆشی جومگەیان هەیە.

بەدڵنیاییەوە زیانی بۆ كەسی تریش هەیە، كە دەبێتە هۆی نەخۆشی شەكرە، گورچیلە، دڵ هەروەها دەبنە هۆی سوورونەوە، كە زیان بە جومگە دەگەیەنێت. 

لێكۆڵینەوەكان دەریدەخەن كەم خواردنی خۆراكە سووركراوەكان مەترسی توشبوون بەهەوكردنی جومگە كەم دەكاتەوە.

جگەرە
پێشتر دەمانزانی، كە جگەرە زیانبەخشە و زیان بە سییەكان دەگەیەنێت، بەڵام لە لایەكی ترەوە دەبێتە هۆی سووربوونەوە و هەڵئاوسان و زیان بە جومگە دەگەیەنێت. 

ئەو كەسانەی جگەرە كێشن مەترسی توشبوونیان بە هەوكردنی جومگە زیاترە وەك لەوانەی جگەرەكێش نین.

شیرینی
خواردنی شیرینی نابێتە خۆی نەخۆشی درێژخایەن، بەڵام ئەو كەسانەی پارێزگاری لەكێشیان دەكەن پێویستە دوركەونەوە لێی، هەروەها شیرینی دەبێتە هۆی لاوازی ددان، شەكرە و هەروەها دەتوانێت ببێتە هۆی نەخۆشی جومگە.

كهول
ئەگەر بە دەست نەخۆشی جومگەوە دەناڵێنی پێویستە لە خواردنی كهول دوركەویتەوە، ئەمەش لە كاتێكدایە كهول كاریگەری نەرێنی لەسەر ژیان هەیە، هەروەها دەبێتە هۆی نەخۆشی هەوكردنی جومگە و ئازار و هەڵئاوسان.

وەرگێڕان: ساڤان سەردار