شارپرێس:
سەرۆکى حکومەتى هەرێم ئاشکراى کرد کە لەگەڵ بەغدا بەیەکەوە نەوتى کەرکوک رەوانەى دەرەوە دەکەن.
سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان
رایگەیاند"له ئێستادا گه‌شه‌ى به‌هێز له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه، ئه‌وان
گوێگرى باشن و کراوه‌شن بۆ ئاڵوگۆڕه‌کان، به‌شیک له بودجه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ
کوردستان".
سەرۆکى حکومەت ئاشکراشى کرد، لەگەڵ بەغدا
نه‌وتى که‌رکووک پێکه‌وه هه‌نارده ده‌که‌ن و هاوکات سیاسه‌تى بازرگانى پێکه‌وه
جێبه‌جێ ده‌کەن.
بارزانى وتیشى، به زیادکردنى داهات، ئێمه
ده‌توانین زیاتر خزمه‌تگوزارییه‌کان جێبه‌جێبکه‌ین، ده‌مانه‌وێت وه‌به‌رهێنانى
زیاتر بۆ به‌هێزکردنى ئابوورى خۆمان ئه‌نجام بده‌ین و ژێرخانێکى پته‌و دروست بکه‌ین.
هەروەها سەرۆکى حکومەت جەختنیکردەوە، خواستى
ئه‌م کابینه‌یه زۆره ده‌یانه‌وێت کوردستانێکى به‌هێز بنیاتبنێنه‌وه، له‌و پێناوه‌ش
ده‌بێت هه‌موو رۆژ کارى زیاتر بکه‌ین چونکه خه‌ڵکى ئێمه شایه‌نى زیاتره له‌وه‌ى
هه‌یه‌تی.
س.هـ