نیشانەكانی تووشبوون بە شێرپەنجەی خوێن چییە؟

تەندروستی

06/10/2019‌ 3588 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شێرپەنجەی خوێن لەترسناكترین جۆرەكانی شیرپەنجەیە، كە تووشی مرۆڤ دەبێت و دەبێتە هۆی وێرانكردنی ئەو شانانەی بەرپرسن لەبەرهەمهێنانی خانەكانی خوێن .

بەگوێرەی رۆژنامەی "ئیكسپرێس" سەرەتا شێرپەنجەی خوێن لەخرۆكە سپییەكانی خوێنەوە دەستپێدەكات كەئەو خرۆكانە توانای بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییە جیاواز جیاوازەكانیان هەیە.

شێرپەنجەی خوێن جۆری زۆرە، هەندێكیان لەناكاو زیاد دەكەن وا لە تووشبووەكە دەكەن هەست نەخۆشییەكە بكات، كەچی هەندێكیان رەنگە چەند ساڵێك بخایەنێت تا نیشانەكانی دەردەكەون ، بەوەش لە قۆناغە ترسناكەكانیدا نەخۆشییەكە ئاشكرا دەبێت .

لەدیارترین نیشانەكانی شێرپەنجەی خوێن بریتییە لەدەركەوتنی لووی گەردن، كە پێشی دەوترێت ڕژێنی لیمفاوی بێئازار.

هەروەها لەنیشانە دیارەكانی تری ئەو جۆرە شێرپەنجەیە كۆكە و ئازاری سنگ و تاو لەرزین و دەركەوتنی خروو و لیری لەسەر پێست .

دەكرێت نەمانی ئارەزووی خواردن و سەرلەگێژەوەهاتن و زۆر ئارەقكردنەوەی شەوانە و ماندووبوونی بەردەوام ، لەگەڵ كەمێك لە تەنگەنەفەسی لەكاتی راهێنانە جەستەییەكان لە نیشانەكانی تری نەخۆشییەكە بن .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی