كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ باسی وازهێنانی لەتۆپی پێ دەكات

وەرزش

06/10/2019‌ 853 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئایا دەتوانیت خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بێ میسی و كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ببینیت؟ دەكرێت ئەمە بەو جۆرە بێت، چونكە ئەستێرەی پێشوی ڕیاڵ مەدرید دەستی كردووە بەباسكردنی ماوەی وازهێنانی لە تۆپی پێ. 

بۆ ڕۆناڵدۆ كاتێك لە یارییەكدا گۆڵ تۆمار نەكات ئەوا وەك ئەوە وایە، كە دۆڕابێت ئەگەر تیمەكەی براوە بێت یاخود دۆراوە. 

لە یاری پێشوویاندا دژی بایرن لیڤەركوزن زۆری نەمابوو ئەو هەستەی بۆ درووست بێت هەرچەندە تیمەكەی لەپێشەوە بوون بە گۆل.

دوای گۆڵەكە ئەسێرە پرتوگالییەكە وازی لە ئاهەنگێڕانە كۆنەكە هێنا، كە پێی بەناوبانگە و تەنیا دەستی بۆ ئاسمان بەرزكردەوە، وەك ئەوەی زۆر خەمباربێت لەدەستدانی دوو هەلی گۆڵكردن لەو یاریەدا. 

لەدوای یارییەكە لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ تۆڕی "شپورتیبیڵ"ی ئینگلیزی باسی یارییەكانی داهاتووی نەكرد وەك ئەوەی چاوەڕوان دەكرا.،بەڵكو باسی داهاتووی خۆی كرد و وتی: هێشتا ئاشقی تۆپی پێم، ئاشقی هاندەرەكانمم و ئاشقی ئەوەم، كە ئاشقمە، تەمەنم هیچ ڕۆڵكی نییە و ئەمە تەنیا پەیوەستە بە بیركردنەوەوە.

ئەو وتیشی: لەم پێنج ساڵەی پێشودا دەستم كردووە بەوەی خۆم ڕابێنم لەگەڵ بیرۆكەی ژیانكردن لە دەرەوەی جیهانی تۆپی پێدا، ئەمەش یەكەم جارە كە ڕۆناڵدۆ باسی ماوەی وازهێنانی بكاتەوە، بەڵام هیچ زانیارییەكی دیكەی دەربارەی وازهێناكەیەوە نەخستووەتە ڕوو.