ئامۆژگاری بەسوود بۆ چارەسەركردنی هەوكردنی قورگ

تەندروستی

07/10/2019‌ 2482 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس
لەگەڵ نزیكبوونەوەی وەرزی پایز و دابەزینی پلەكانی گەرما گرفتی هەوكردنی قوڕگ سەرهەڵدەدات، كە گرفتێكی باوە و لەساڵێكدا چەند رۆژێك تووشی زۆرینەی خەڵك دەبێت، هەرچەندە هەوكردنی قوڕگ خۆی لەخۆیدا نەخۆشی نییە، بەڵام نیشانەیە بۆ چەندین نەخۆشی تر .

گۆڤاری  " Gizondheit. D"ی ئەڵمانی بڵاویكردەوە، كە هۆكارەكانی هەوكردنی قورگ بەزۆری سەرمابوون و هەوكردنی دوو ئاڵووەكەیە ، یان بوونی هەوكردنی ترە لەگەردوو و دەمدا، كە بەهۆی نەخۆشییەكی ڤایرۆسییەوە درووست دەبێت‌و زۆربەی جاریش دەنگ نووسانی لەگەڵە، بەو واتایەی قورقوراگە و دەنگەژێكانیش تووش بووە، یان هەندێك جار هەوكردنی قوڕگ بەهۆی بوونی هەوكردنێكی توندە لەسورێنچكدا یان ئەستووربوونی گرێ لیمفاوییەكان لەناوچەی گەردندا .

چارەسەر 
دەكرێت هەندێك هەوكردنی سووك، كە بەهۆی سەرماوە دروست بووە هەر لەڕێگای دەرمانی لەماڵەوە چارەسەر بكرێت، بەڵام ئەگەر دوای دوو، یان سی رۆژ هیچ بەرەو چارەسەربوون نەرۆیشت، یان هەوكردنەكە گرفتی لە هەناسەداندا دروست كرد، یان بەڵغەمی لەگەڵ بوو یان بەقورسی دەتوانرا دەم بكرێتەوە یان پلەی گەرمی جەستەی زۆر بەرز بوو ، ئەوە دەبێت لەو حاڵەتەدا سەردانی پزیشك بكرێت.

لەپێناو خێرا رزگاربوون لە هەوكردنی قوڕگ گۆڤارە ئەڵمانییەكە ڕێنماییمان دەكات ئاو زۆر بخۆینەوە لەپێناو بەشێداری هێشتنەوەی لینجە روپۆشی قوڕگ ،لەگەڵ خواردنی زەعتەر و گیای بابونج .

گۆڤارەكە هۆشداریداوە لەوەی نابێت بۆ تێپەراندنی گرفتی هەوكردنی قورگ لەسێ رۆژ زیاتر پەنا ببرێتە بەر خواردنی دەرمانی ئارامكەرەوە .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی