شارپرێس:
هەرگیز بیرت لەوە كردووەتەوە بۆ قژی مرۆڤ رەساسی دەبێت؟
دەكرێت وەڵامەكەت لەم بابەتەدا دەست بكەوێت.
لەڕاستیدا هەر تاڵە قژێك لە دوو بەش پێكهاتووە:
یەكەم: قەدی تاڵە مووەكە، كە ئەو بەشە ڕەنگكراویەكە لەسەر سەر دەركەوتووە.
دووەم: ڕەگ، كە بەشی ناوەوە دەگرێتەوە و چەقیوەتە ناو پیستی سەرەوە.
ڕەگی هەموو تاڵێكی قژ لەڕێگەی مولولەوە چواردەورە دراوە لەژێر پێستەكەدا، كە بە كیسی تاڵە قژەكان ناسراوە.
هەموو كیسیكی تاڵە قژەكان ژمارەیەكی دیاریكراو خانەی بۆیەیی تێدایە. ئەم خانە بۆیانە مادەیەكی كیمیای دروست دەكەن پێی دەوترێت میلانین، كە رەنگ دەداتە لقی تاڵە قژەكان وەك قاوەیی، زەر، ڕەش و سوور و هتد...
میلاین هەروەها بەرپرسە لە ڕەنگی پیست ، هەر ئەوەیە كە دیاری دەكات كەی پیست تیشكی خۆر دەیسوتێنیت یاخود ئەسمەر دەبێت.
كاتێك پیر دەبین خانەی بۆیەیی لەناو كیسی تاڵە قژەكاندا دەمرن و نامێنن و ئەوەندەی میلانین تێدا نامێنێت كە ڕەنگی قژەكەی پێبگۆرێت بۆیە رەنگەكە دەگۆڕێت بۆ سپی، ڕەساسی و زیوی.
ئەمە تەنیا بە تەمەنەوە نەبستراوەتەوە و دەكرێت لە هەر تەمەنێكدا بێت كەسەكان قژیان ڕەساسی ببێت. دەكرێت هەر لە تەمەنی هەرزەكاریەوە قژ سپی یاخود رەساسی ببێت. هەندیكی دیكەش تا تەمەنی ٣٠ یان ٤٠ ساڵی ئەزموونی ئەمە ناكەن.ئەمەش دەكرێت پەیوەندی بە بۆماوەیەوە هەبێت.
قژی ڕەساسی زیاتر لەوكەساندا دەرەكەوێت كە قژیان ڕەشترە چونكە دەردەكەوێت. ئەو كەسانی قژیان كاڵترە ئەگەری سپیبوونی قژیان زیاتر لەوانی دیكە. لەوكاتەوی كەسەكە تێبینی قژی سپی و رەساسی دەكات ئەوا ١٠ ساڵی دەوێت تا هەموو تاڵەكانی قژ سپی دەبێت.هەندێ باوڕیان وایە ڕووداوێكی لەناكاو كە توشی شۆك بكات دەكرێت قژ سپی بكات. بەڵام بەڵام زاناكان لەگەڵ ئەم بیروباوەڕەدا نین.
وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل
