هه‌سه‌ده‌ ژماره‌ی شه‌هیدوو برینداره‌كانی ئه‌مڕۆی هێرشه‌كه‌ی توركیای راگه‌یاند

کوردستان

09/10/2019‌ 3914 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەکەنی هێزەکانی سوریا دیمورکرات (هه‌سه‌ده‌)، لە راگەیاندراوێکدا رایگەیاند، لە دەرەنجامی هێرش و تۆپبارانەکەی سوپای تورکیای داگیرکەر بۆ سەر ناوچەکه‌كانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، سێ شەڕڤان و پێنج هاوڵاتی سڤیل شەهیدبوون، هاوکات دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.

پێکدادانێکی سەخت لە سنووری دەرباسیە لە ئارادایە

پێکدادانێکی سەخت لە ناوچەی سنووریی نزیک دەرباسیە ئێستا دەستیپێکردووە.

ئێستا پێکدادانی سەخت لەنێوان شەڕڤانانی هێزەکانی سوریا دیموکرات و سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە ئارادایە لە ناوچەی سنووری نزیک شارۆچکەی دەرباسییە لە ڕۆژئاوای کوردستان.

تورکیا ئێستا زیندانی جرکین لە نزیک گوندەکانی قامیشلۆ بۆردومان دەکات کە مەترسیدارترین داعشەکانی تێدا ڕاگیراوە.

سوپای داگیرکەری تورک، ئێستا زیندانی جرکین کە دەکەوێتە نزیک گوندەکانی سەر بە قامیشلۆ بۆردومان دەکات، بە گوێرەی ئەو هەواڵەی لە ئاژانسی هەواڵی هاوار بڵاو کراوەتەوە، ئەو زیندانە مەترسیدارترین دەعشەکانی تێدا راگیراوە و زیندانیکراوە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەکەنی هێزەکاین سوریا دیمورکات، لە راگەیاندراوێکدا بۆ ڕای گشتی ئەوەی راگەیاند کە لەدەرەنجامی هێرش و تۆپبارانەکەی سوپای تورکیای داگیرکەر بۆ سەر ناوچەکیانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، سێ شەڕڤان و پێنج هاوڵاتی سڤیل شەهید بوون، هاوکات دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.

سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە سێ قۆڵەوە سەرێکانی و دەوروبەرەکەی تۆپباران دەکەن.

چەتەکانی هەیئەتی تەحریرشام "جبهه‌ النصره‌" و سوپای داگیرکەری تورک، ئێستا لە سێ قۆڵەوە گوندەکانی سەرێکانی تۆپباران دەکەن و هەوڵ دەدەن پێشڕەوی بکەن.