قوباد تاڵەبانى: خوێنی کوردیش وەک خوێنی هەمو مرۆڤێکی ئەمریکی و ئەوروپی بەنرخە

کوردستان

09/10/2019‌ 1119 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئیرادەی کورد بە هیچ هێزێک تێکناشکێنرێت، خوێنی کوردیش وەک خوێنی هەموو مرۆڤێکی ئەمریکی و ئەوروپی ئاڵ و بەنرخە.

قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامێكدا له‌ فه‌یسبووكی خۆی نوسیوویه‌تی، "ئیرادەی کورد بە هیچ هێزێک تێکناشکێنرێت، خوێنی کوردیش وەک خوێنی هەموو مرۆڤێکی ئەمریکی و ئەوروپی ئاڵ و بەنرخە. جیهان گەلێک ساڵە قەرزاری کوردە، بەڵام قەرزەكەی لە کاتی خۆیدا نادەنەوە".

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، "ئێستا ئەركی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە ئەو هێرش و پەلامار و كوشتارەی كە دەکرێتە سەر رۆژئاوای كوردستان رابگرێت، چونكە جگە لەماڵوێرانی، كاولكاری و ئاوارەیی هیچی تری لێ بەرهەم نایەت و تەنها خزمەتكردنە بە داعش كە دوژمنی هاوبەشی هەموو دنیایە".